دوو شه‌ممه‌, ئه‌یلول 27, 2021

ئێمه‌ كێین

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان – عێراق دەستەیەكی سەربەخۆیە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دەگرێت

دەستەی  دەسپاكی هەرێمی كوردستان – عێراق دەستەیەكی سەربەخۆیە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دەگرێت , وە لەژێر چاودێری پەرلەماندا دەبێت .یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011) كارەكانی ئەم دەستەیە ڕێك دەخات , دەستەی  دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان كار دەكات لە پێناوی:

 یەكەم: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەریی یاسا.

دووەم: نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی و پشتیوانی كردن لە بنەمای شەفافیەت و تۆكمە كردنی لە نێو تێكڕای دەزگاكانی هەرێمدا، لە رێی رێكارە یاساییەكانەوە. 

سێیەم: پیادەكردنی رێكاری پێویستی یاسایی بۆ خۆپاراستن لە گەندەڵی.

چوارەم: پشت بەستن بە پێوەری بابەتی بۆ هەڵسەنگاندنی كار و پەرەپێدانی لە ڕاژەی گشتیدا و لەناوبردنی رۆتین.

پێنجەم: جێگیركردن و هەڵسەنگاندنی رەفتاری وەزیفی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی لە كاتی بەجێ‌ گەیاندنی راژەی گشتی، بە گوێرەی ئەو یاسا و رێكارانەی گەندەڵی حەرام دەكات.