خولێك له‌ ژێر ناونیشانى (ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كان) بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ كرایه‌وه‌

 له‌ رێكه‌وتى 2019/3/31 تا 2019/4/2 به‌شى گه‌شه‌پێدان و ڕاهێنان له‌ فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت  خولێكى (3) سێ ڕۆژه‌ى ئه‌نجامدا له‌ ژێر ناو نیشانى (ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كان) ژماره‌(2) ى ساڵى 2016 كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز ئه‌ندازیار (عمر عاره‌ب بلباس) به‌رێوه‌به‌رى گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێیدا (22) بیست و دوو  فه‌رمانبه‌رى (یاسایى و ژمێریارى و ووردبینى ) به‌شداربوون له‌ خوله‌كه‌ , له‌ كۆتایى خوله‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ به‌ڕێز (د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ) و به‌رێوه‌به‌رى گشتى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت به‌ وه‌كاله‌ت خاتوو (نازه‌نین صالح مام ئه‌حمه‌د) بڕوانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌شكرا.