نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و پێكهاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى

سه‌رۆكى ده‌سته‌ هۆبه‌ى سكرتاریه‌تى ده‌بێت كو ئه‌ركى رێكخستن و به‌ دۆكیۆمێنت كردن و به‌دواداچوونى كاته‌كانى چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت
نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به‌ پله‌ى (به‌رێوه‌به‌ر) كه‌ به‌لاى كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ى زانكۆى به‌ده‌ست هێنابێت ,كه‌به‌رێوه‌بردن و به‌ دۆكیۆمێنت كردن و به‌ دواداچوون و رێكخستنى كارو ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت
ئه‌م به‌شانه‌ى خواره‌وه‌  به‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

یه‌كه‌م/به‌شى چاودێرى و وردبینى ناوخۆیى
دووه‌م/به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌
سێیه‌م/هۆبه‌ى راگه‌یاندن
چواره‌م/هۆبه‌ى به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كان

به‌شى چاودێرى و وردبینى ناوخۆیى
سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك به‌ پله‌ى (به‌رێوه‌به‌ر) كه‌ به‌لاى كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ى زانكۆى له‌ ژمێریارى به‌ده‌ست هێنابێت,وه‌ له‌ بوارى پسپۆرایتیه‌كه‌یدا شاره‌وایى هه‌بێت به‌لاى كه‌مه‌وه‌ له‌ پێنج ساڵكه‌متر نه‌بێت و ئه‌ركى وردبینى كردنى پێشینه‌ و دواى سه‌رف كردن بۆ گشت مامه‌ڵه‌ دارایى و ژمێریاریه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت ,له‌گه‌ڵ به‌راودكردنى كه‌شفى بانك له‌گه‌ڵ ژماره‌ دیارو چاودێرى توانستى كارگێرى وه‌ جێ به‌ جێ كردنى پلانى ساڵانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ ئه‌رك هه‌ڵسان (جێ به‌ جێ كردنى ئه‌ركه‌كان )

به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه
سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك كه‌ به‌لاى كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ى  به‌رایى زانكۆى به‌ده‌ست هێنابێت , ئه‌ركى رێكخستن و هه‌ماهه‌نگى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى ده‌سته‌ له‌ خۆ ده‌گرێت

هۆبه‌ى راگه‌یاندن
هۆبه‌ى راگه‌یاندن سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێك كه‌ به‌لاى كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ى زانكۆى له‌ راگه‌یاندن یان یاسا یان پسپۆڕایه‌تیه‌ هاوشێوه‌كان  به‌ده‌ست هێنابێت , وه‌ له‌ بوارى پسپۆرایتیه‌كه‌یدا شاره‌وایى هه‌بێت به‌لاى كه‌مه‌وه‌ له‌ پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت, كه‌ ئه‌ركى په‌یوه‌ندیكردن به‌ هاوڵاتیان و میدیا و هه‌ماهه‌نگ و ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوێسته‌كانى ده‌سته‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كان وه‌ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ په‌یوه‌دیداره‌ به‌ پرسى گه‌نده‌ڵى له‌ هۆكاره‌كانى  ڕاگه‌یاندن بڵاوكرانه‌ته‌وه‌ و رۆڵى ده‌سته‌ و ده‌زگا چاودێرییه‌كانى دیكه‌ تیایدا و به‌ دۆكیۆمێنت كردنیان و شیكردنوه‌یان و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى ده‌ورى له‌باریانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت

ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌
ده‌سته‌ ئه‌نجومه‌نێكى ده‌بێت به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و ئه‌ندامێتى جێگرى سه‌رۆك و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان له‌ ده‌سته‌ وه‌ك و ئه‌ندامى ڕه‌سه‌ن و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان له‌ ده‌سته‌ مافى دنگدانیان هه‌یه‌ .،وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان له‌ ناوه‌وه‌ى ده‌سته‌ یان له‌ ده‌ره‌وه‌یدا به‌ مه‌رجێك زیاتر نه‌بن له‌ (3) شاره‌زا , كه‌ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و گفتوگۆكانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بێت