پڕۆژه‌ى فێربوونى یاسایی به‌رده‌وام

گرنگیدان به‌ یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى زۆربه‌ى ووڵاته‌ پیشكه‌وتووه‌كانى جیهان ,بۆیه‌ پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ گرنگترین پرس داده‌نرێت، زۆربه‌ى  وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان رێكارى باش و سه‌رده‌میانه‌یان گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین ئامانجه‌كانى  بریتییه‌ له‌ زامنكردنى سه‌روه‌ره‌ى یاسا و نه‌هیشتنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى, وه‌ ئاراسته‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى پێشكه‌وتووى جیهان هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌ گه‌ڕ به‌ مه‌به‌ستى بنبڕكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌,هه‌ر بۆیه‌ فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى  زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ڕۆشنبیرى یاسایی فه‌رمانبه‌رانى  ده‌سته‌كه‌مان  به‌ پێویستى زانى  (پڕۆژه‌ى فێربوونى یاسایی به‌رده‌وام) رابگه‌یه‌نێـت كه‌پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى به‌رده‌وامه‌ و ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئاشنا كردنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌كه‌مانه‌ به‌ یاساكانى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئاماده‌كردنیان له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌. وه‌ هاندانێكیش بێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌و یاسایانه‌ بكۆلێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بابه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌دواداچونیان بۆ بكات له‌ژێر ڕۆشنایى یاساكانى ده‌سته‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى, وه‌ هوشیار كردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ یاساكانى گه‌نده‌ڵى له‌ ئه‌ركه‌ ستراتیژى و له‌ پێشینه‌كانمانه‌. وه‌ پڕۆژه‌كه‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وامى ده‌بێـت و بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانى شاره‌زا له‌ فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت ده‌وترێته‌وه‌, هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌رێم ده‌سته‌یه‌كى نوێیه‌ و ماوه‌یه‌كى كه‌مه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه‌ بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ شاره‌زاى ته‌واویان له‌لا دروست ببێت له‌ باره‌ى یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.  
له‌ كۆتایى مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌م پڕۆژه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بیت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانمان كه‌ له‌ ئاینده‌دا كۆسپ و به‌ربه‌ستیان نه‌یه‌ته‌ به‌رده‌م له‌ باره‌ى شیكردنه‌وه‌ى یاساكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، وه‌ گشت سیمیناره‌ زانستییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ سایتى ده‌سته‌كه‌مان فه‌راهه‌م ده‌بێت.
 

 

 ژ

 ناونیشانى سیمینار

 پێشكه‌شكار

ڕێكه‌وت
 

 1

 پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى

 د.مریوان صابر حمد 

 19/10/2014

 2

 هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى

 د.مریوان صابر حمد  

 20/10/2014

 3

 هۆكارو كاریگه‌رى و چاره‌سه‌رییه‌كانى گه‌نده‌ڵى

 م.رێباز على سمایل

 27/10/2014

 4

 جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى

 د.مریوان صابر حمد  

 29/10/2014

 5

 پێناسه‌ی ده‌سته‌و ئامانجه‌کانی

 م.رێبوار که‌ریم

  5/11/2014

 7

 ئه‌رک و کاره‌کانی ده‌سته‌

  م.رێبوار که‌ریم

  10/11/2014

 8

 هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی ده‌سته‌ / به‌شی یه‌که‌م

 م.شڤان سیامه‌ند حمد

   12/11/2014

 9 هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی ده‌سته‌ / به‌شی دووه‌م  م.شڤان سیامه‌ند حمد   17/11/2014
10 ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ م.شڤان سیامه‌ند حمد
 
  1/12/2014
 11پێکهاته‌ی ده‌سته‌
 
م.شڤان سیامه‌ند حمد
 
  3/12/2014
 12هه‌ڵبژاردنی جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ د.مریوان صابر حمد  
 
19/11/2014
 
 13
سیسته‌مى راژه‌ى گشتى
 د.مریوان صابر حمد  
 
15/12/2014
 
 14ئه‌نجامى ڕاپرسى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت   د.مریوان صابر حمد   22/12/2014