ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه


‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ده‌زگايه‌كى تايبه‌تمه‌ند كه ‌به‌ياسا دامه‌زراوه و كارى دژايه‌تى گه‌نده‌ڵییە، به‌هۆى نه‌بوونى توانايى مرۆیى و ماددى ته‌نيا له ‌هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و كارمەندى متفريغى ‌بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى هەیە. واتا دەستەى دەستپاكى هەرێمى كوردستان ‌له‌ نيوه‌ى هه‌رێمى كوردستان هيچ نووسينگه‌مان نیيه ‌بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى تێدا ئه‌نجامبده‌ين.


ده‌سته‌که‌مان له‌م رۆژانه‌ راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى ‌له‌سه‌ر كار و چالاکييه‌كانى ساڵى 2016 بڵاوكرده‌وه‌. له‌و بارە‌وه ‌به ‌پێويستمان زانى ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ روونبكه‌ينه‌وه‌:


1. گه‌نده‌ڵى وه‌ك په‌تايه‌كى ترسناك له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌يه، ‌به‌بێ جياوازى له ‌شاره‌دێ و قه‌زا و پارێزگاكان. كه‌م و زۆرى گه‌نده‌ڵى په‌يوه‌سته‌ به‌ زۆرى داموده‌زگا ره‌سميه‌كان و بڕى ئه‌و بوجه‌يه‌ى كه ‌بۆيان ته‌رخانده‌كرێت.

واته‌ ئێمه ‌دڵنياين كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و زانياریيانه‌ى لاى ئێمه ‌هه‌ن له‌سه‌ر بوونى گه‌نده‌ڵى ته‌نها به‌شێكن له‌وه‌ى له‌واقيعدا بوونى هه‌يه‌.

2. ئێمه ‌داتاى سه‌رجه‌م زانيارى و داواكان بڵاوده‌كه‌ينه‌وه‌، به‌پێى ياسا هه‌ر زانياريه‌كمان بۆ بێت ده‌بێـت تۆمارى بكه‌ين، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ‌ته‌نها سه‌رپێچى كارگێڕيش بێت دوايى پۆڵێن ده‌كرێت و به‌پێى پسپۆڕى ته‌عامولى له‌گه‌ڵ ده‌كرێـت. زۆر جار له‌سه‌ريه‌ك بابه‌ت چه‌ندين زانياريمان پێده‌گات.
 
3. سه‌رۆكى ده‌سته‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك باسى هيچ پارێزگايه‌كى هه‌رێمى کوردستانی نه‌كردووه، ‌كه ‌گه‌نده‌ڵى زۆرتر بێـت له‌وانى دیکە وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ميانه‌ى چاوپێكه‌وتى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى رووداو-دا كراوه‌ته‌ مانشێتێكى لاوه‌كى، به‌ڵكو ته‌نيا داتاكان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو، به‌پێچه‌وانه‌وه ‌داواى سزايى و هه‌واڵده‌رى له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ندێ قۆناغدا له ‌سلێمانى و دهۆك كه‌متربووه. ‌هه‌ندێكجاريش نزيك بوون له‌يه‌كتريه‌وه‌.

ئامارى داواى هه‌واڵده‌رى و سزا‌كان له ‌هه‌ر سێ پارێزگاكان بۆ ساڵى 2016 به‌م شێوه‌يه بوو:‌
 
      داواى هه‌واڵده‌رى        داواى سزايى

1. هه‌ولێر       54             51

2. سلێمانى      70           70                            

3. دهۆك        70             70             

داواى ئیحالەكراو بۆ دادگاكان‌          

1. هه‌ولێر  9                                

2. سلێمانى  10                            

3. دهۆك  33                              

ئێستا ژماره‌ى داوا سزاييه‌كان كه ‌ماوه‌ته‌وه، ‌به‌مشێوه‌يه‌:

داوايى سزايى          

1. هه‌ولێر   65                                

2. سلێمانى  51                            

3. دهۆك   22  

ئه‌و ژمارانه ‌به‌رده‌وام گۆڕانكارييان به‌سه‌ر دادێن و به‌شێك له ‌داوا سزاييه‌كان له‌ پارێزگاكانه‌وه ‌ده‌گوازرێته‌وه‌ هه‌ولێر به‌و پێیەی ‌پايته‌خته و وه‌زاره‌ته‌كانى لێيه. ‌به‌پێى پسپۆڕى شوێن يان هه‌ندێكيان داده‌خرێن به‌بڕيارى دادوه‌رانى لێكۆڵينه‌وه‌ى ده‌سپاكى.
                           
4. به‌نيسبه‌ت هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ئه‌وده‌سته‌يه ‌به ‌ياسا دامه‌زاره‌وه ‌و به‌پێ هاوكارى داموده‌زگا ره‌سمييه‌كان ناتوانێت هيچ ئه‌ركێكى جێبه‌جێبكات، بۆيه ‌له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ‌به ‌سوپاسه‌وە ‌به‌رده‌وام زانيارى و داتايان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردووين، له‌ ساڵى رابردوو زياتر له ‌(100) فايلى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بۆ ناردووين و له‌ڕوو‌ى ماددى و مه‌عنه‌وييه‌وه ‌هاوكارييان كردووین، تا حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، ديوانى چاه‌دێرى دارايى، داواكارى گشتى، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى مه‌ده‌نى، راگه‌ياندنه‌كان  هه‌موويان هاوكاربوون له‌ پڕۆسه‌ى دژايه‌تى گه‌نده‌ڵى.
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان
27-3-2017 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌