د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى فراوانتر ده‌بێت

ئه‌مڕۆ 23ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2017 د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى كۆمه‌ڵه‌ى ژمێریارانى یاسایى له‌هه‌رێمى كوردستان كرد

له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر پوخته‌یه‌كى له‌ كارو چالاكییه‌كانى ده‌سته‌ه‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاماده‌بووان شى كرده‌وه‌ و راى گه‌یاند، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌كاتێكدا ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد باودۆخێكى هه‌رێمى كوردستان له‌قۆناغێكى هه‌ستیاردابوو، به‌ڵام توانیمان ده‌سته‌كه‌ به‌دامه‌زراوى بكه‌ین سه‌ربارى ئه‌و كێشانه‌ى تائێسته‌ هه‌یه‌

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى دا، وردبینى و ژمێریارى كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانن و هیوادارین بتوانین هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ژمێریارانى یاسایى دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى زیاتر بچینه‌ پێشه‌وه‌

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان تیشكى خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و راى گه‌یاند، له‌بوار چاكسازى و رووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاو نراوه‌ و هه‌وڵه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ فراونتر ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ى بتوانین بۆ ئائێسته‌ و داهاتووى كوردستان هه‌نگاوى گرنگ بنێن له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى

لاى خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدى میوان خۆشحاڵى خۆیان به‌پێشوازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پیشاندا و رایانگه‌یاند، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى تاونیویه‌تى له‌وماوه‌ كه‌مه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى جێگه‌ى خۆى له‌نێو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم بكاته‌وه‌ و به‌ڵێنیاندا، له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى  خول و راهینان هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن


سه‌رخێڵ هاشم


به‌دڵمه‌
5
به‌دڵم نييه‌