وتارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم له‌ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى

له‌هۆڵى مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵا یادى ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرایه‌وه‌ و د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم وتارێكى پێشكه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى

به‌ڕێز / نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
به‌ڕێز / ئه‌ندامانى په‌رله‌مان 
وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان
به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی
به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
به‌ڕێز نوێنه‌رانی قونسوڵگه‌ری وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ناوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنێكی گه‌رمتان ده‌كه‌ین سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا
9/12 ڕۆژی جیهانی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیاریكراوه‌ دوای په‌سه‌ند كردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان دژ به‌گه‌نده‌ڵی له‌ 31/10/2003 به‌مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی هۆشیاری دژ به‌گه‌نده‌ڵی و ناساندنی زیاتری ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ، ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان دژ به‌گه‌نده‌ڵی له‌ مانگی 12/2005 كه‌وتۆته‌ بواری جێ به‌جێ كردن پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێویست له‌ وڵاتان په‌سه‌ندیان كرد ئێستا (174) ووڵات ئه‌ندامه‌ تیایدا عێراق له‌ ساڵی 2007  به‌یاسا په‌سه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی كرد له‌ په‌رله‌مان وه‌ ئێستاش به‌شێكه‌‌ له‌ یاسای عێراقی وه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت له‌ پێناو دژایه‌تی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ كاریگه‌ریان سنوری وڵاتانیان بڕیوه‌ بوونه‌ته‌ تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌مڕۆ تاوانه‌كانی ڕێكخراو ، سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ ، به‌رتیل وه‌رگرتن ، خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوازێكی جۆرا و جۆر كاریگه‌ریان سنوری وڵاتانیان په‌ڕاندوه‌ به‌هۆی به‌ جیهان بوونی كاروچالاكیه‌ ئابووریه‌كان و پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیه‌كان و بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و خێرایی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ نێوان وڵاتاندا.
:  له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ ئامانجه‌كانی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌

ا . بڵاوكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی ڕێوشوێنه‌كانی ڕێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر.
ب. ئاسان كردنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و یارمه‌تی هونه‌ری له‌و بواره‌ و له‌وانه‌ش گێڕانه‌وه‌ی ماڵ و مولك كه‌ له‌ تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی وه‌دی هاتوون.
ج. په‌ره‌پێدانی شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ و ئیداره‌دانێكی ته‌ندروستی كاروباری كه‌‌رتی گشتی و موڵكی گشتی.

.......به‌ڕێزان
عێراق له‌ دوای 2003 یه‌كێك له‌ هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان ((CPA)) دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق بوو به‌ یاسا دواتر له‌ 2011 له‌ خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر هه‌مواركرایه‌وه‌
له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2011 یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو
له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 ده‌ست كرا به‌ دامه‌زراندنی ده‌سته‌كه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر به‌شێكی زۆری یاساكه‌ به‌ یاسای ژماره‌ 7 ساڵی 2014 له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ هه‌مواركرایه‌وه‌


:به‌پێی یاسای ده‌سته‌ ئامانجه‌كانی بریتیه‌ له‌
    دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و خۆپاراستن لێ ی
   پاڵپشتی بنه‌ماكانی ، شه‌فافیه‌ت ، لێپرسینه‌وه‌ ، به‌رجه‌سته‌ كردنی سه‌روه‌ری یاسا
    هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاست كردنه‌وه‌ی كارو ڕه‌وشتی وه‌زیفی ، پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی ، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ئاسان كردنی ڕێو شوێنه‌كان (ئیجرا‌وات)
    به‌پێی یاساكه‌ ده‌سته‌ له‌ سێ بواری سه‌ره‌كی كارده‌كات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی


یه‌كه‌م / بواری خۆپارێزی و په‌ره‌پێدانی شه‌فافیه‌ت

كه‌ خۆیی له‌كۆمه‌ڵێك ئه‌رك ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ كاری له‌سه‌ر كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی له‌نێو بردنی یا كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ی كه‌ ده‌بێـه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی
یه‌كێك له‌ كاره‌كان ده‌ركردنی ڕێنمایی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسه‌ باڵاكانی هه‌رێمه‌ كه‌ له‌ یاساكه‌ هاتووه‌  ئامانج لێ زیادكردنی شه‌فافیه‌ت ، دڵنیا بوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاكان پۆسته‌كانیان بۆ كاری تایبه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌كار ناهێن‌ و په‌یوه‌ست به‌م ئه‌ركه‌ش له‌ یاسای ده‌سته‌دا بۆیه‌ یه‌كه‌م جار تاوانی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا (كسب غیر مشروع) هاتووه‌ كه‌ له‌ئاكامی خراپ به‌كارهێنانی پۆست دێته‌ دی وه‌ ئه‌م ڕێكاره‌ تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕێگری لێده‌كات ، ده‌سته‌ یه‌كه‌م كاری له‌و بواره‌دا بوو له‌ سه‌ره‌تای 2014 ده‌ستی پێ كردووه‌ فۆڕمی دابه‌ش كرد به‌ڕێژه‌ی 99% فۆرمه‌كان گه‌ڕأونه‌ته‌وه‌ تائێستاش پڕۆسه‌ی ووردبینی له‌ به‌شێك له‌ فۆڕمه‌كان به‌ هاوكاری دام و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری تۆماری زه‌وی و خانوو و سه‌یاره‌ و مولكی تر به‌رده‌وامن
ئه‌م ساڵ جارێكی تر ئه‌و ڕێنمایه‌ هه‌مواركرایه‌وه‌ له‌ژێر ڕۆشنایی كاری ساڵانی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ڕاسپاردراوێك ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه‌ی كاتی بێت وه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتار ئه‌وا له‌ ساڵی یه‌كه‌م  و دوا ساڵی پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌و فۆڕمه‌ پربكاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش پۆستی به‌رده‌وامیان هه‌یه 3 ساڵ جارێك ئه‌و فۆڕمه‌ پرده‌كه‌نه‌وه‌
له‌ بواری تردا وه‌ك هۆشیاری بڵاوكردنه‌وه‌ ده‌سته‌ كۆمه‌ڵێك كاری ئه‌نجام داوه‌ وه‌ك هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی به‌رتیل كه‌ ئه‌م ‌ساڵ ده‌ستی پێ كراوه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر و تیایدا به‌كورتی تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتن بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكان ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری خراپی قه‌یرانی ئابووری خه‌ریكه‌ ئه‌و تاوانه‌ په‌ره‌ بسێنێت له‌ هه‌ندێك دام و ده‌زگا حكومه‌یه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ ڕووی یاسایی به‌گرنگ ده‌زانین له‌و بواره‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیجرائاتی یاسایی وه‌رده‌گرێت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ زانیاریمان پێ ده‌گات له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌
بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی ده‌سپاكی ، دڵسۆزی به‌ هه‌موو ڕێگاكان به‌داخه‌وه‌ هۆكانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك پێویست هاوكارمان نه‌بوون كه‌ ئێمه‌ چه‌ندین جار به‌ (CD) كۆمه‌ڵێك دروشمی گرنگ له‌و باره‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دابه‌شكردووه‌ ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌میان بڵاویان كردۆته‌وه‌.
یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كان له‌و بواره‌دا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند‌ سه‌ره‌تاكی گرنگی ، دڵسۆزی ده‌سپاكی  ، به‌ زمانێكی ساده‌ بخه‌ینه‌ ناو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن كه‌ به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رێك بۆ مامۆستایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كرا به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی توانای دارایی نه‌توانرا به‌ چاپ بگه‌یه‌نرێت و هیوادارین له‌ داهاتوو بكه‌وێـته‌ بواری جێ به‌جێ كردن چونكه‌ بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی زۆر گرنگه‌ كه‌ كه‌لتووری گه‌نده‌ڵی له‌ ناوببرێت و له‌ جێگای دا كه‌لتووری ده‌سپاكی و دلسۆزی و خۆشه‌ویستی نیشتمان و پارێزگاری كردن له‌ موڵكی گشتی وه‌ك موڵكی تایبه‌ت جێگای بگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ڕای ئێمه‌ ئه‌و بواره‌ كاری زۆری ده‌وێت و پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و هه‌مه‌لایه‌ن ده‌‌بێ كه‌ پێی توانای به‌رده‌ست ده‌سته‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ل ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌نده‌نی
خالێكی گرنگ له‌و بواره‌ بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌فافیه‌ت و كاراكردنی یاسای وه‌ده‌سهێنانی زانیاری یه‌ كه‌ به‌م دواییه‌ ڕێنماییه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراو ئێمه‌ش له‌ ده‌سته‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پار ساڵ وۆرك شۆپێكمان ئه‌نجامدا ولای خۆمانه‌وه‌ كارمان له‌سه‌ر كرد چونكه‌  شه‌فافیه‌ت یه‌كێ كه‌ له‌ كۆڵه‌گه‌كانی ده‌ست خستنی زانیاریه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی
خالێكی كاركردنه‌ له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆتین و ئاسان كردنی ڕایی كردنی مامه‌له‌ی هاوڵاتیان كه‌ ده‌سته‌ خه‌ریكی هه‌ندی پڕۆسه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئاسان كردنی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك ڕۆلی هه‌یه له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ر ڕاسته‌ ، له‌و بواره‌دا ئێمه‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ كاری جدی بكرێت بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی كه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ باشتر كردنی كارو چالاكیه‌كانی حكومه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆتین ، گێرانه‌وه‌ی زۆری كات  و توانای مرۆیی و مادده‌ی كه‌ ئه‌مرۆ زۆربه‌ی وڵاتان كار به‌م سیستمه‌ ده‌كه‌ن
 كارێكی تر ئه‌و بواره‌ ده‌كردنی ڕێنمایی ئاكاری وه‌زیفی یه‌ به‌پێی یاسای ده‌سته‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌ و پاش دوو مانگ له‌و به‌رواره‌ ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردن
جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕینمایه‌كی هاوشێوه‌ به‌ده‌ست پێشخه‌ری نووسینگه‌ی حوكمرانی باش ده‌رچووه‌ به‌ڵام كاری زۆری له‌سه‌ر نه‌كراوه‌
ئه‌م ڕێنمایه‌ش به‌شێكه‌ له‌ ئیلتزامه‌كانی وڵاتان به‌پێی ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی


:ئامانجه‌كانی ئه‌و ڕێنماییه‌ بریتین له‌
   پته‌وكردنی دڵنیایی و باوه‌ڕداری كه‌رتی گشتی له‌ ڕێگای دانانی بنه‌ماكانی ڕه‌وشتی پیشه‌ی
    پته‌وكردنی به‌هاكانی پیشه‌یی بوونی فه‌رمانبه‌رانی گشتی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ست كرد به‌ به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ئه‌ركه‌كانیدا و پاڵپشت كردن و پاپه‌ندبوو پێیه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ری گشتی ده‌بێ پاپه‌ندبێت به‌ كۆمه‌ڵێك به‌های بنه‌ره‌تی له‌ كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌رێتی له‌وانه‌
    ڕێزگرتنه‌ له‌ یاسا . ده‌سپاكی ، شه‌فافیه‌ت ، یه‌كسانی ، دادوه‌ری ، دڵسۆزی ، ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌ت...هتد
ئه‌م ڕێنماییه‌ دوای چوونه‌ بواری جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ پێناو ڕونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران و به‌ سوپاسه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان ، ئامانج له‌و ڕێنماییانه‌ پایه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی یه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك به‌های ڕه‌وشتی له‌ پێناو باشتركردنی په‌ره‌پێدانی تواناكان

:دووه‌م / لایه‌نی چاودێری یاسایی
ده‌سه‌ڵاتێكی تری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی چاودێری كردنی یاسایی بوون و ده‌سپاكی كاروچالاكی و بڕیاره‌كانی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمه‌ و له‌و‌ پێناوه‌دا فه‌رمانگه‌ی یاسایی ساڵانی ڕابردوو كار له‌سه‌ر پرسی چاكسازی ئیداری ده‌ست نیشان كردنی خاڵه‌ لاواز و پێشلكاری یاسای كردووه‌ له‌ بواری وه‌زیفه‌ی گشتی و به‌شداری له‌ زۆر له‌ لێژنه‌ و چالاكی حكومی كردووه‌ وه‌ك چاودێر له‌ پێناو باشتر كردنی ئه‌و‌ كاروچالاكیانه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراون به‌شداری كردن له‌ چه‌ند لێژنه‌یه‌ك بۆ دارشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی حكومه‌ت
 ووردبینی كردن له‌ فایلی پۆسته‌ باڵاكان و مه‌رجی یاسایی له‌ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كان بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی دا
خاڵێكی تر نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی له‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێن دوای ته‌واو بوونی له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌پێی یاسای ده‌سته‌ چونكه‌ ده‌سته‌ لایه‌نێكی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی تاكو قۆناغی كۆتایی كیسه‌كان
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل زانكۆكان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توژینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری گشتی بخرێته‌ به‌رنامه‌ زانكۆكان له‌ توێژینه‌وه‌ و نامه‌ی ماجیستیر و دكتۆرا تاكو بزانرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان
به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی پله‌ باڵاكان له‌ هه‌ر سێ و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ده‌رباره‌ی بڕوانامه‌ و ساڵی خزمه‌تی و پسپۆری لێره‌دا كیشه‌یه‌كمان بۆ به‌دیار كه‌وتووه‌ ئه‌ویش پشكی هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ لایه‌نه‌كان خه‌ڵكانێك بێ خزمه‌ت و بڕوانامه‌ی شایسته‌ له‌ پشكی به‌ركه‌وته‌ی هه‌وڵبژاردن پۆستی وه‌رگرتووه‌
له‌لایه‌كی تر ده‌ستمان پێ كردووه‌ بۆ كه‌سانه‌ی كه‌ پله‌ی باڵایان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم و جنسیه‌ی ووڵاتانی بیگانه‌ی هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای جنسیه‌ی عێراق ، هه‌روه‌ها بروانامه‌ی مامۆستایانی زانكۆ ئه‌وه‌ی دكتۆرای هه‌یه‌ به‌داواچوونی بۆ ده‌كرێت

:سێ یه‌م / لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی
یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى كه‌زانیارى له‌سه‌ریان بۆ ده‌سته‌ دێت، پێم خۆشه‌ ئالیه‌تى مامه‌ڵه‌ى ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌، له‌ساڵى 2014 ڕێنماى بنه‌ماكانى لێكۆڵینه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد و له‌ڕۆژنامه‌ى ره‌سمى وقایعى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ به‌3 قۆناغ تێده‌په‌ڕێن كه‌ بریتین له‌ 1- زانیارى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ڕێگه‌ى ئیمیل یان ته‌له‌فۆنى هێڵى گه‌رم، ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى میدیاكان یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كى تر له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه‌ تۆمارده‌كرێت
2- داواى هه‌واڵده‌رى، دواى ئه‌وه‌ى وردبینى له‌زانیارى ده‌كرێت له‌لایه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى پێویست نه‌بوو له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى ده‌سته‌یه‌ دواى بخات له‌سه‌ر پێشنیارى لیژنه‌یه‌كى پسپۆر.
 3- داوای سزایی كاتێك داوای هه‌واڵده‌ری ده‌خرێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌سپاكی به‌ ئیمزای ئه‌وی ده‌بێته‌ داوای سزایی و بڕیاری داخستن و یان احاله‌ كردن له‌ ئه‌ستۆی دادوه‌ر دایه‌
نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت له‌ شاری هه‌ولێر دواتریش له‌ سلیمانی و دهۆك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێ كردووه‌ دوای ته‌نسیب كردنی ژماره‌یه‌ك لێكۆله‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌ست نیشان كردنی دادوه‌ران بۆ دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی به‌پێی یاسای ده‌سته‌ و ئێمه‌ له‌و باره‌ وه‌ سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین و تا ئیستاش به‌رده‌وامن ساڵانه‌ سه‌رژمێری زانیاری و داوا هه‌واڵده‌ری و سزاییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌م ساڵیش ژماره‌ له‌به‌ر ده‌ستان دایه‌ ئه‌وه‌ی جێگای ئیشاره‌ت پێدانه‌ كه‌ ئه‌م ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار پڕۆسه‌ی دادگایی كردن له‌ چه‌ند كه‌یسێك ده‌ستی پێ كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تیایدا كراوه‌ و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ (احاله‌)ی دادگاكان كراوه‌.
ئه‌م ساڵ تاكو ئیستا (42) كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیدا ته‌واو كراوه‌ و ڕه‌وانه‌ دادگاكان كراوه‌ كه به‌ڕای ئێمه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌ و پڕۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌ كرده‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردن و سزادان هیوادارین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان له‌ ساڵی داهاتوو هه‌ولێكی جدی بده‌ن بۆ یه‌كلا‌یی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ له‌گه‌ل زۆری داوای سزایی له‌به‌رده‌میان چونكه‌ به‌رای ئێمه‌ یه‌كلای بوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ ڕۆلێكی گرنگ ده‌بێت له‌ ڕێگری له‌ گه‌نده‌ڵی
خالێكی گرنگ هه‌یه‌ كه‌ به‌رای ئێمه‌ ڕێگره‌ له‌ به‌ره‌و پێش چوونی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی زۆری پارێزبه‌ندی (حسانه‌) و ڕه‌زامه‌ندی (مرجع)ه‌ له‌ كوردستان كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌شی زۆری به‌ یاسا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو
یه‌كێك له‌ ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگرتنی پارێز به‌ندی یه‌ چونكه‌ جێ به‌جێ كردنی یاسا به‌كارایی پێویسته‌ بۆ سزادانی تۆمه‌تباران و نابێ كه‌س له‌ سه‌رووی یاسا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س رزگاری نه‌بێت له‌ سزادان
خالێكی تر كه‌ وای كردووه‌ كاره‌كانی ده‌سته‌ له‌ بواره‌ دا سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه‌ نه‌بوونی كادیری لێكۆڵینه‌وه‌ و لاوازی توانای مادده‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ له‌و ناوچانه‌‌ كه‌ پێویستن به‌ چاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا بۆ ئه‌وه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل دام و ده‌زگاكان
خالێكی گرنگ كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كاری له‌سه‌ر كردووه‌ باش كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێم واتا ده‌سه‌لاتی یاسا دانان و جێ به‌جێ كردن  ، دادوه‌ری و ده‌سته‌ و ده‌زگاكانی تری چاودێری وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری په‌یوه‌ندی باش و پته‌ومان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین به‌ ئاماده‌بوونی دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ هیوادارین زیاتریش په‌ره‌ی پێ بده‌ین له‌ پێناو سه‌روه‌ری یاسا و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دادگاكان  له‌ هه‌رێمی كوردستان
ده‌زگای داواكاری گشتی كه‌ ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینی له‌ پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و قۆناغی دادگایكردن
لایه‌نیكی تره‌  كه‌ ده‌سته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌لی هه‌یه‌ و یه‌كه‌م ده‌زگاشه‌ كه‌ پڕۆتۆكۆلی هاوبه‌شی له‌گه‌ل ئیمزا كردووه‌ سوپاسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان ده‌كه‌ین هاوكاری نێوان ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ ڕۆلێكی گرنگی ده‌بێ له‌ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی ئێمه‌ سوپاس و پشتیوانی ڕۆلی چالاكانه‌ی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین له‌و بواره‌ دا
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت له‌ بواری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كار ده‌كه‌ن هاوكاریه‌كی باشێكی ده‌سته‌كه‌مان 
:ستراتیژی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
زۆربه‌ی وڵاتان له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن یان هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تێكدا ڕۆلی هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاری ده‌كرێت له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ، له‌ نێوان ساڵانی 2010 – 2014 و ئیستا كار له‌سه‌ر ستراتیژی 2016 – 2020 ده‌كرێت ، له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌سته‌ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و ستراتیژیه‌ كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی توانای ماددی و مرۆیی نه‌توانرا زوتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ هاوكاری ده‌زگای ویستمنیسته‌ری به‌ریتانی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كراوه‌ و لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دروست كراوه‌ و گه‌لاله‌ی ڕه‌شنسووكه‌ كراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌یان پێك هێناوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی كۆتایی ستراتیژیه‌ته‌كه‌ كه‌ هیوادارین له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ته‌واو بكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری و دواتر لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێندرێت بۆ سه‌رپه‌رشتی كردن و جێ به‌جێ كردنی
ستراتیژیه‌تی نیشتمانی ڕۆلێكی گرنگ ده‌بنێت له‌ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی چونكه‌ به‌ڕوونی ڕۆلی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌كان و هاوڵاتیان له‌و پڕۆسه‌یه‌ دیاری ده‌كات و به‌ڕایی ئێمه‌ به‌بێ هه‌وڵێكی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری ئاسته‌مه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاكامی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی كێشه‌كه‌ و پێویستی كاركردنی سه‌رجه‌م ده‌زگاكان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌



:ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری ده‌سته‌
به‌ڕێزان له‌ پێناو كاراكردنی زیاتر ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن له‌ پێش هه‌موویان ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ، كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی ، ئیداری ، یاسای گونجاو بۆ ئه‌و پرۆسه‌ یه‌كجار پێویسته‌ ، چونكه‌ كاركردنه‌ له‌و بارودۆخه‌ بارگاویه‌ به‌و هه‌موو كێشه‌ سیاسی ، ئیداری ، ئابووری یه‌ ، دۆخێكی هاوكار دروست ناكات بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ ناته‌ندروسته‌ كاركردنی ئێمه‌ وه‌ك ڕۆیشتن به‌ناو كێلگه‌ی مینی لێ دێ كه‌ هه‌موو ناكۆكیه‌كان له‌ ناو ئیداره‌ی هه‌رێم و ده‌زگاكان ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ ڕێگر ده‌بن له‌ كاری ئێمه‌ و ده‌زگا چاودێرییه‌كانی تر
به‌نسبه‌ت وه‌زعی زاتی ده‌سته‌ كه‌ش له‌سه‌ر وی پێویسته‌كان هه‌مواری یاسا ده‌سته‌یه‌‌ كۆمه‌ڵێك یاسای تر پێداویسته‌كی گرنگ و چاوه‌ڕی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانین‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
دابین كردنی توانای ماددی زیاتر ، كادیری لێهاتووی بواری لێكۆڵینه‌وه‌ و سه‌رجه‌م بواره‌كان ، په‌ره‌پێدان تواناكان و خولی ڕاهێنان گرنگترین پێداویستین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌بچن و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌
له‌ كۆتاییدا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی به‌ بێلایانانه‌ و پیشه‌ییانه‌ ئه‌ركه‌كانی جێ به‌جێ ده‌كات و ڕێز له‌ ناوبانگ و كه‌رامه‌تی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ده‌گرێت به‌پێی پره‌نسیپی ده‌ستووری (تۆمه‌تبار كراو بێ تاوانه‌ تاكو تاوانباربوونی له‌ دادگا ده‌سه‌لمی) مامه‌له‌ ده‌كات و خۆشی به‌ هۆكارێكی ئیجابی ده‌زانی له‌ پێناو هاندانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌كردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی چالاك بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی خه‌لكی كوردستان

سوپاس هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌و پڕۆسه‌یه‌دا جارێكی تر به‌ خێرهاتنتان ده‌كه‌ین


به‌دڵمه‌
3
به‌دڵم نييه‌