ده‌قى پانێڵى" ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى "

 

فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى له‌باره‌ى "ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى" بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و د.دانا سه‌عید سۆفى و مه‌سعود عه‌بدوالخالق چالاكوانان و كرمانج عوسمان ڕاوێژكار ڕێكخست

 

 

 

 

"پانێڵًه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس سه‌رخێڵ هاشم به‌رێوه‌ده‌بردرا"

ڕێباز عه‌لى به‌رپرسى به‌شى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان له‌سه‌ره‌تادا وتى:" له‌ ژێر رۆشنایی رۆڵی رێكخراوه‌كان له‌ رووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تا چه‌ند ده‌توانن هاوكار بن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی  و دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌ نێوان (ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كان به‌ تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ كاره‌و چاڵاكیه‌كانیان تایبه‌ته‌ به‌ شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌و پانێڵه‌ ڕێكخراوه‌

پانێڵًه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس سه‌رخێڵ هاشم به‌رێوه‌ده‌بردراو سه‌ره‌تاى پرسیاره‌كانیشى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرد و پرسى ، ده‌سته‌كه‌تان تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ؟

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: تاوانی گه‌نده‌ڵی له‌ تاوانی تیرۆر مه‌ترسیدارتره

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی له‌ تاوانی تیرۆر مه‌ترسیدارتره‌ . كاری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی كارێكی خۆبه‌خش و گرنگه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی رای گشتی كۆمه‌ڵگا، پێویسته‌ رێكخراوه‌كان كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوولاتیان بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ر بن له‌ خۆپاراستن له‌ گه‌نده‌ڵی

به‌ گرنگی زانی كه‌ رێكخراوه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بێت له‌ دارشتنی ستراتیژیه‌تی گه‌نده‌ڵی وزانیاریان هه‌بێت له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چاودێربن له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكان و هه‌وڵبدرێت به‌ دامه‌زراوه‌یی بكرێت
به‌دیاریكراوى له‌وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌دا وتى:" ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌رگای واڵایه‌ به‌ رووی هه‌موو رێكخراوه‌كان به‌ بێ جیاوازی به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌موو ره‌خنه‌و پێشنیارێكیان لێ وه‌رده‌گیرێت

سه‌رخێڵ هاشم پرسیارى ئاراسته‌ى د.دانا سه‌عید سۆفى كرد و وتى:" بۆچی رێكخراوه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ هه‌نگاوی جدی بنێن و رۆڵی رێكخراوه‌كان له‌ دارشتنی ستراتیژیه‌تی گه‌نده‌ڵی چییه‌ ؟


د.دانا سه‌عید سۆفى: پێویسته‌ ده‌سته‌ روون كردنه‌وه‌ی پێویست بدات

د.دانا وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى به‌وشێوه‌یه‌ دایه‌وه‌، دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژی گه‌نده‌ڵی كه‌  به‌كرۆكی كرداری رێكخراوه‌كان داده‌نرێت ده‌بێت رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت. رۆلیان هه‌بێت له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و چاودێر بن له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌ستپاكی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات، له‌كاتی بوونی هه‌ر تێبینیه‌ك پێویسته‌ ده‌سته‌ روون كردنه‌وه‌ی پێویست بدات.
له‌ پێش دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی گه‌نده‌لی رێكخراوه‌كان چوار رۆلی سه‌ره‌كیان ده‌بێت كه‌ بریتین له‌
-  داكۆكیكردن راهێنان و مه‌شق و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان وه‌ك هێزێكی بزوێنه‌ر كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ر جوڵانه‌وی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی
-پێویسته‌ ئیراده‌ی سیاسی دروست بكات  به‌ نه‌بوونی ئه‌و ئیراده‌یه‌ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی زۆر ئه‌سته‌مه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ به‌ده‌ست بهێنرێت
-رێكخراوه‌كان ده‌بێت كاریگه‌ریان هه‌بیت له‌ سه‌ر رای گشتی كۆمه‌لگا كه‌ زۆر جار له‌ خالێكدا ده‌وه‌ستێت ئمه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ رێكخراوه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن به‌لكو زۆر جار  هه‌لوێستیان له‌ لایه‌ن دام و ده‌زگاكان به‌ جدی وه‌رناگیرێت
- هاندان / دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی  گه‌نده‌لی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌ست پێشخه‌ری هه‌ندێك رێكخراو كه‌ كار له‌سه‌ر دژایه‌تی گه‌نده‌لی ده‌كات له‌ دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین (مسح میدانی) گه‌یشتنه‌ چه‌ند ئه‌نجامێك
گرنكتریان (گۆرانكاری سیاسی ) بوو . ئه‌مه‌ش به‌ مانای هه‌ل و ته‌حه‌دی دێت بۆ دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی گه‌نده‌لی  و كۆكردنه‌وی زانیاری به‌ هۆكارێكی بنچینه‌یی و گرنگ داده‌نرێت له‌ چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژه‌تی گه‌نده‌لی


مه‌سعود عه‌بدوالخاڵق: نابێت ده‌سته‌ی ده‌سپاكی شه‌رم له‌ گه‌نده‌ڵكار بكات

له‌درێژه‌ى پانێڵه‌كه‌دا پرسیارى زیاتر هاته‌پێشه‌وه‌ و پێشكه‌شكارى پانێله‌كه‌ پرسیارى له‌ مه‌سعود عه‌بدوالخالق كرد و وتى:" فۆڕمى حزبى بوونى ڕێكخراوه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان چۆنه‌ ؟

به‌وته‌ى مه‌سعود عه‌بدوالخاڵق ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵات داران نیه‌، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ گه‌ل و به‌مافی ره‌وایان ده‌زانێت . به‌ گشتی ئه‌ركی رێكخراوه‌كان زۆر قورسه‌ زیاتر له‌ (3300) رێكخراومان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان رۆلی زۆر باشیان گێراوه‌
گرفتی هه‌رێمی كوردستان دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ هه‌یه‌  كه‌رێگا خۆشكه‌رن بۆ دروست بوونی گه‌نده‌ڵی . كۆمه‌لگای كوردی له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی دابران بووه‌. ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پێویسته‌ پردێك دروست بكات له‌ نێوان خه‌لك و ده‌سه‌ڵات و ئاوێته‌ی یه‌كتریان بكات . ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و رێكخراوه‌كان ده‌بێت رۆلیان هه‌بێت له‌ هێوربوونه‌وه‌ی تووره‌یی خه‌ڵك

بیرورای هه‌ندێك له‌ هاونیشتیمانیان  له‌ سه‌ر رێكخراو و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆیان به‌شێكن له‌ گه‌نده‌ڵی  و نابێت ده‌سته‌ی ده‌سپاكی شه‌رم بكات له‌ ئاست هیچ كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی، پێویسته‌ ناوی گه‌نده‌لكاران بهێنرێت و  ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌بێت هه‌فتانه‌  یان مانگانه‌ راپۆرتی چاڵاكیه‌كانی بڵاو بكاته‌وه‌ تا كۆمه‌ڵگا زیاتر ئاشنا بن به‌ كاره‌كانیان


كرمانج عوسمان: گه‌نده‌ڵی په‌تایه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌كانی گرتۆته‌وه

له‌ ڕاونگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كان له‌ڕێككه‌وتننامه‌كاندا كرمانج عوسمان ڕاوێژكارى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ قسه‌ى كرد و وتى:" مێژووی دروست بوونی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ سالی 1991 رێكخراوه‌كان دروست بووه‌ ئه‌م رێكخراوانه‌ تا ساڵی 2003 كاریان له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌ دوایی ئاراسته‌ی كاره‌كانی گۆری بۆ مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌یی.....هتد
له‌ ساڵی 2005 كۆمه‌لێك یاساناسان تۆرێكیان پێكهێنا كه‌ به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و جولاندنی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان بوو
رێكخراوه‌كان پێویسته‌ سوود له‌ دۆكیومینێت و به‌یاننامه‌و و رێكه‌وتنامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگرن . سوود له‌ دیزایین و ته‌كنۆلۆژیای وولاتانی پێشكه‌وتوو له‌ بواری دژه‌گه‌نده‌ڵی وه‌ربگرن
وتیشى:" گه‌نده‌ڵی په‌تایه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌كانی گرتۆته‌وه‌ كه‌ خودی رێكخراوه‌كه‌ باوه‌ری به‌ دژایه‌تی گه‌نده‌لی نیه‌


نازه‌نین سالح: ده‌بێت رێكخراوه‌كان یارمه‌تیده‌ربن

له‌كۆتاى پانێڵه‌كه‌شدا دواى گفتوگۆى گه‌رم له‌نێوان ئاماده‌بوان به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان نازه‌نین سالح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پرسیاره‌كان چووه‌ چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ نه‌ك شه‌فافیه‌ت، ده‌بێت رێكخراوه‌كان یارمه‌تیده‌ربن له‌ خۆپاراستن له‌ گه‌نده‌ڵی وه‌ هۆشیاری بڵاوبكه‌نه‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران تووشی هیچ كارێكی گه‌نده‌ڵی نه‌بن

 






به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌