داتا و ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌رله‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی خسته‌ڕوو


سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "له‌ دوێنێیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریمان ده‌ست پێكردووه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی دژی وه‌رگرتنی به‌رتیل، هاوكات هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی راگه‌یاندنمان هه‌یه‌ وه‌كو هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر كه‌ كۆمه‌ڵیك دروشمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تێدایه‌ و له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی گشتی هه‌ڵده‌واسرێت كه‌ ژماره‌یان 89 فه‌رمانگه‌یه‌"

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ هێڵێكی چوار ژماره‌ییان ته‌رخانكردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردنی هاووڵاتییان به‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و گوتی: "دوای ماندووبوونێكی زۆر توانیمان هێڵێكی چوار ژماره‌یی وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن و ئه‌و هێڵه‌ش 24 كاتژمێر كراوه‌یه‌ و ژماره‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ 1015 كه‌ هاوبه‌شانی كۆڕه‌ك تلیكۆم و ئاسیا سێل ده‌توانن له‌ رێگای ئه‌و ژماره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن"

دواتریش داتا و ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو خرانه‌ روو


به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌