ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم ئامار و ناوه‌ڕۆكى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاوده‌كاته‌وه

cytotec

cytotec standortentwicklung.eu

mixing adderall and weed

mixing melatonin and weed sharpcoders.org

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك چاودێربن له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ندڕۆژى داهاتوو ئامارى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌كاتى به‌شداریكردنى له‌ مه‌راسیمى ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتی كۆتای پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی  یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو داتای ته‌واو له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كه‌ین

وتیشی:"پێویسته‌ سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك چاودێربن له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و پشتیوانی كاره‌كانی دژه‌ گه‌نده‌ڵی بكه‌ن"

له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانیكرد كه‌ به‌شێك بوون له‌ ره‌وتی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی وت:"ماوه‌یه‌كه‌ زانیاریم پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان زانیاری له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی بڵاوناكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌یاساكه‌وه‌ هه‌یه‌ و ناتوانین ناوی هیچ كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ بێنین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كان له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان"

(س.ه)


به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌