ناوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ بخوێننه‌وه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم ئاشكراناكه‌ن

alendronat uden recept

alendronat aurobindo alendronat bivirkninger alendronat

ڕاگه‌یه‌نراوى ڕۆژنامه‌وانى : 

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ناو ئه‌و ڕاسپێردراوانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تائێستا فۆڕمى ئاشكراكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌ .
 
به‌پێى مادده‌ى (6) بڕگه‌ى هه‌شته‌م له‌یاسایى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان- عێراق ژماره‌ (7) ساڵى 2014 ئه‌و كه‌سانه‌ى دیاریكردووه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاشكرابكه‌ن، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌دا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆڕمى زۆربه‌ى به‌رپرسانى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ له‌ئێستادا به‌شێكى زۆریان ماوه‌ سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكراناكه‌ن.
 
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ تۆمارده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا به‌ ئه‌نقه‌ست فۆڕمه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌پێى یاسا سزاده‌درێن و له‌داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوه‌كانیان .
 
به‌پێى مادده‌ى 18 هه‌رداوالێكراوێك به‌ئه‌نقه‌ست فۆڕمه‌كه‌ نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى 3 مانگ زیاتر نه‌بێت و به‌غرامه‌یه‌ك به‌ 3 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌ 100 ملیۆن زیاتر نه‌بێت سزاده‌درێت .
 
پڕۆسه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ داراییه‌كان ساڵانه‌ ئه‌نجامده‌درێت و پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ .
 
ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان 

 


 


 



 

 
 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌
1