ناوه‌ڕۆكى په‌ڕاوى كارى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان په‌ڕاوى كار واژۆر ده‌كه‌ن و په‌راوه‌كه‌ش له‌چه‌ند خاڵێك پێكدێت كه‌ ده‌قه‌كه‌ى له‌خواره‌یه‌وه‌ 


به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
په‌ڕاوى كار

 :لایه‌نى یه‌كه‌م 
ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان

:لایه‌نى دووه‌م
فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ناحكومییه‌كان له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

له‌ ژێر رۆشنایى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ وه‌یاساى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. بۆ دروستكردى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان حكومه‌ت و ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتووین له‌سه‌ر واژووكردنى رێكه‌وتنێك له‌ ژێر ناوى په‌ڕاوى كار به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش و هاوكارى كردنى یه‌كترى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاونیشتمانیان له‌ رێگه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى. گرینگى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌وه‌ دایه‌، له‌ ماوه‌ى داهاتوو هه‌ردوو لایه‌ن هاوكار ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش و كارى هاوبه‌ش و جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى كارى یه‌كترى به‌ هاوبه‌شى، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ى 14 خاڵ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى و فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌كان كاره‌ هاوبه‌شه‌كانیان رێك ده‌خه‌ن. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌كرێت تازه‌ بكرێته‌وه‌ به‌مه‌رجى ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو لایه‌ن 

:هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ رێككه‌وتن

1. دروستكردنى بۆردێكى هاوبه‌ش له‌ نێوان فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى به‌ مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى زیاتر و وه‌رگرتنى راوێژ له‌ نێوان هه‌ردوولادا
2. له‌كاتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه‌ فه‌رمانگه‌ى  رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان پاڵپشتى دارایى ده‌كات، ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى نوێنه‌رى خۆى دیارى ده‌كات بۆ چاودێرى كردنى چۆنیه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌، وه‌ له‌كاتى بوونى هه‌ر تێبینیه‌ك یان ناڕه‌زایه‌ك له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ پێویسته‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى روونكردنه‌وه‌ى هه‌بێت
3. هه‌موو ساڵێك ده‌سته‌  به‌رنامه‌ى كارى خۆى بۆ فه‌رمانگه‌ ره‌وانه‌ده‌كات تاوه‌كو فه‌رمانگه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیجیه‌تى كارى خۆى جێگاى بكاته‌وه‌ و بیكاته‌ به‌رنامه‌ى كارى خۆی و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ بدات به‌ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
4. كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان فه‌رمانگه‌ و ده‌سته‌
5. له‌كاتى پێدانى پرۆژه‌ به‌ رێكخراوه‌كان فه‌رمانگه‌ لیستى ناوى پرۆژه‌كان ده‌نێرێت بۆ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى بۆ زیاتر ئاگادار بوون له‌ كارى یه‌كترى
6. له‌كاتى هه‌ر به‌ هه‌ده‌ردانێك له‌لایه‌ن هه‌ر رێكخراوێكه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ دواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایى به‌ پێى یاسایى ژماره‌ (1) ى ساڵى (2011)ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
7. هاوكارى كردنى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ناحكومییه‌كان بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى به‌تایبه‌تى ئه‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ كاروچالاكیه‌كانیان په‌یوه‌ندى به‌ شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه‌
8. دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
9. كردنه‌وه‌ى خول بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ى كه‌ تایبه‌تمه‌ندن به‌ شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ هاوبه‌شى له‌نێوان ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌
10. فه‌رمانگه‌ هاوكارى ده‌سته‌ ده‌بێت له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى رێكخراوه‌كان له‌ كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ر توێژینه‌وه‌ و چاڵاكیه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى ئه‌نجام ده‌درێت
11. هه‌رچاڵاكیه‌ك ده‌رباره‌ى شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت ده‌كرێت نوێنه‌رى ده‌سته‌ى تێدا ئاماده‌بێـت
12. ده‌سته‌ بۆى هه‌یه‌ داوا له‌ رێكخراوێكى دیارى كراو بكات بۆ به‌رێوه‌بردنى چاڵاكیه‌كانى ده‌سته‌ به‌ره‌زامه‌ندى فه‌رمانگه‌
13. په‌یوه‌ندى كاروچاڵاكى پڕۆژه‌ له‌ نێوان ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ له‌ رێگه‌ى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان ده‌بێت
14. ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى بۆى هه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پرۆژانه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت له‌ هه‌ربوارێك به‌مه‌رجێك پاڵپشتى دارایى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆى دابین كرابێت 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌