لیژنه‌ى وردبینى زانیاریه‌كان، به‌دواداچوون بۆ ناوه‌ڕۆكى فۆڕمى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان ده‌كات

"تائێستا سه‌ردانى دوو شوێنى كردووه‌" 

دواى ئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمانى (د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند به‌ مه‌به‌ستى وردبینى كردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌داراییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ده‌سته‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ پێكهات، لیژنه‌كه‌ ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد

بۆ دڵنیابوون له‌ ڕاستى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فۆڕمانه‌ى كه‌ بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ لیژنه‌ى وردبینى كردنى ده‌ره‌كى زانیارى له‌ به‌روارى (19/4/2015) سه‌ردانى (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆماركردنى خانوبه‌ره‌)ى كرد بۆ وردبینى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌تن به‌ (خانوبه‌ره‌كان) و له‌ناوه‌ڕۆكى فۆڕمى به‌رپرسان ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌

هه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستى ناوه‌ڕۆكى فۆڕمه‌كان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند سه‌ردانى (به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆ)ى كرد بۆ زانیارى وه‌رگرتن له‌ باره‌ى ئامرازه‌كانى گواستنه‌وه‌
  كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى ڕاستى و به‌دواداچوون بۆ ناوه‌ڕۆكى فۆڕمى ئاشكراكردنى به‌ژه‌وه‌ندییه‌داراییه‌كان

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌