کاریگەریەکانی گەندەڵی لەسەر پڕۆسەی دیموکراسی و ئابووری لە ووڵات دا

 ڤیان ئه‌بوبه‌كر یاسین
 گەندەڵی بە مانایەکی فراوان گەندەڵی سیاسی بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی ئۆفیسە گشتییەکان (حکومییەکان) لە پێناو دەسکەوتە نهێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا .
هەموو فۆڕمەکانی حکومەت باوترینییان بریتیین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستهێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارهێنانی هەڕەشە لە بەدەستهێنانی خزمەتە گشتییەکان بەکارهێنانی کاریگەری و دزینی ماڵی حکومەت لە لایەن فەرمانبەرەوە بەکار‌هێنانی واستەکاری .
ڕۆژانە لە میدیاکانەوە ، لە زاری سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و پسپۆڕانی بوارە جیا جیاکان و تەنانەت خەڵکانی ئاساییشەوە ، گوێمان لە ووشەی گەندەڵی (Corruption) دەبێت ، ڕاستە گەندەڵی بۆتە دیاردەیەکی جیهانی و باڵی بەسەر هەموو بوارەکانی ژیان دا کێشاوە هەموو پێکڕا و پێکەوە باس لەوە دەکەن کە گەندەڵی لە هەر شوێن و لەهەر کاتێك دا کۆسپە لەبەردەم بووژانەوەی ئابووری و گەشەکردنیدا ، هەروەها کاریگەریەکی زۆر بە جێ دەهێلێت لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسییەتدا.
گەندەڵی بەرەنگارییەکی زۆر ترسناك دەخاتە بەردەمی پێشکەوتن, لە بواری سیاسەتدا دەبێتە هۆی لاواز کردنی دیموکراسی و ئەنجامدانی حکومڕانیەکی باش لە ڕێگەی بنکۆڵ کردنی یان (ڕووخاندنی) پڕۆسە ڕەسمییەکان. گەندەڵی کردن لە هەڵبژاردنەکان و دەستە و دامەزراوەکانی یاسا دانان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لێپێچینەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەی نوێنەرایەتیکردن لە پڕۆسەی بڕیار درووستکردن دا.
گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادگەری دەبێتە هۆی لەکارخستنی سەروەری یاسا, گەندەڵی لە بەڕێوەبردنی خزمەت گوزاریە گشتییەکاندا دەبێتە هۆی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی نایەکسان. بە شێوەیەکی زیاتر گشتگر گەندەڵی دەبێتە هۆی بەرە بەرە تێکشکاندنی توانا دامەزراوەییەکانی حکومەت لە کاتێك دا کە ڕێی ستوونیەکان بە هەند وەرناگیرێن. سەرچاوەکان هەڵدەڵوو شرێن و کارمەندان و فەرمانبەران دادەمەزرێن پلەیان بەرز دەکرێنەوە بە بێ ڕەچاو کردنی ئاستی کارکردنیان, لە هەمان کاتیشدا گەندەڵی دەبێتە بێهێزکردنی ڕەوایەتی (شه‌رعیەتى) حکومەت و هەندێك بەهای دیموکراسیانەی وەکو باوەڕی (ڕاستگۆیی) و لێبووردەیی.
بەهەمان شێوە گەندەڵی پێشکەوتنی ئابوری لاواز دەکات لە رێگەی ئەو هەموو شێواندن و نا کاراییەی کە بەرهەمی دەهێنێت. لە کەرتی تایبەت دا، گەندەڵی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچوونی کارە بازرگانییەکان بە هۆی نرخی ئەو پارانەی کە بەرێگەی یاساغەوە دەدرێن و تێچووی ئەنجامدانی ووتووێژی مامەلەکردن لەگەڵ فەرمانبەران و مەترسی پێشه لکردنی رێکەوتنەکان و ئاشکرابوونیان.
 هەرچەندە هەندێك کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەندەڵی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچوونەکان لە رێگای بەزاندنی رۆتینەکان، به‌لام بوونی بەرتیل هانی فەرمانبەران دەدات کە رێسا و رێگری نوێ دارێژن.
کاتێکیش کە گەندەڵی دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی نرخی تێچونەکانی کار و پرۆژەکانیان، بەهەمان شێوەش دەبێتە هۆی شێواندنی بواری یاریەکە، و دوورخستنەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە پێشبرکێکردن و بەم پێیەش دەبێتە هۆی مانەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەی ناکارا.
هەروەها گەندەڵی دەبێتە هۆی دروستبوونی شێواوی ئابوری لە کەرتی گشتیدا لە رێگای گۆرینی وەبەرهێنانی گشتی بۆ پرۆژەی سەرمایەداری کە تیایاندا بەرتیل و پارەوەگرتنی نارەوا زۆر زیاترە له‌, کارمەندان لەوانەیە ئالۆزکاری تەکنیکی زیاتر دروستبکەن لە پرۆژەکانی کەرتی گشتی دا بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کێشانە بشارنەوە کەواتە شێواندنی زیاتری وەبەرهەمهێنان دێتە ئاراوە گەندەلی دەبێتە نزمکردنەوەی ئاستی گوێرایەلیەکان بۆ رێنماییەکانی بنیاتنانەوە و ژینگەی و رێنمای دیکە , دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جۆرایەتی ژێرخان و خزمەتگوزاریە حکومیەکان و دەبێتە هۆی فشاری بوجەی لەسەر حکومەت.

به‌دڵمه‌
134
به‌دڵم نييه‌
2