زامنكردنى مافى هاوڵاتیان له‌ گه‌یشتن به‌ زانیارییه‌كان مه‌رجى سه‌ره‌كى پابه‌ندبوونه‌ به‌ پره‌نسیپى شه‌فافیه‌ت

ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ وۆرك شۆپێكیان ئه‌نجامدا.
وۆرك شۆپێكه‌ تایبه‌ت بوو به‌ یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (11)ی ساڵی (2013).
 له‌م وۆركشۆپه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی جێبه‌جێبوونی ئه‌م یاسایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌.  
 یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (11)ی ساڵی (2013) له‌ ژماره‌ی (167)ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی (18/7/2013) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، و له‌ مادده‌ی (22)ی یاساكه‌دا هاتووه‌:
"ئه‌م یاسایه‌ له‌ دوای (90) نه‌وه‌ت ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
 له‌ ژێر ڕۆشنایی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئه‌م یاسایه‌ به‌ یاسایه‌كی به‌ركار داده‌نرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێكه‌وتی (17/7/2013) به‌ دواوه‌.
 
خشته‌ى کاری وۆرك شۆپ
 
 
  
 
  

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌