داڕشتنی ڕێنمایی بنه‌ماكانی ره‌فتاری وه‌زیفی له‌ وۆركشۆپێكدا

فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافییه‌ت له‌ ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان وۆركشۆپێكى له‌ ژێر ناونیشانی (داڕشتنی ڕێنمایی بنه‌ماكانی ره‌فتاری وه‌زیفی) سازكرد.
 وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى مامۆستایانى زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو تێیدا تاوتوێى ڕێنمایى بنه‌ماكانى ره‌فتارى وه‌زیفى كرا و پێشنیار و راسپارده‌كان كۆكرانه‌وه‌.
پڕۆژه‌ی ڕێنمایی بنه‌ماكانی ره‌فتاری وه‌زیفی له‌ لایه‌ن به‌شی شه‌فافیه‌ت و ره‌فتاری وه‌زیفی فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافییه‌ت ئاماده‌كراوه‌ و دانانی ئه‌م ڕێنماییه‌ش به‌ پێی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له‌ مادده‌ی (پێنجه‌م) له‌ یاسای ده‌سته‌كه‌مان ژماره‌ (3) ی ساڵی (2011) به‌ ده‌سته‌ سپێردراوه‌.
 
 
 
 

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌