وۆركشۆپى فێربوونى چه‌مكى ده‌سپاكى له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافییه‌ت له‌ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وۆركشۆپێك له‌ ژێر ناونیشانى (فێربوونى چه‌مكى ده‌سپاكى له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان) له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (17/9/2014) سازده‌كات.
وۆركشۆپیه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێى پرسى جێكردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى به‌هاى ده‌سپاكى له‌ پڕۆگرامه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
به‌رنامه‌ى كارى وۆركشۆپ
 
    خشته‌ى كارى وۆرك شۆپى (فێربوونى چه‌مكى ده‌سپاكى له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان) 
  
09:05-9:00      وته‌ى به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت
09:15-9:05      وته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم به‌ڕێز (د.پشتیوان صادق)
09:15-     09:25 وته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى هه‌رێم به‌ڕێز (د. احمد انور)
09:30-09:25     وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان به‌ڕێز (م. ئاراس نجم الدین)
10:00-09:30ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌كو پڕۆگرامى خوێندن)  (م. یوسف عپمان)
10:45-10:00گفتوگۆى كراوه‌
     11:00-10:45 ماوه‌ى پشوو
     11:30-11:00ته‌وه‌رى دووه‌م: (فێربوونى ده‌سپاكى: خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌زموونى چه‌ند وڵاتێكى جیهان)    
                                                                                 (د. مریوان صابر حمد) 
12:00-11:30گفتوگۆى كراوه‌
12:00   خوێندنه‌وه‌ى پێشنیار و ڕاسپارده‌كان

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌