زامنكردنى مافى هاوڵاتیان له‌ گه‌یشتن به‌ زانیاریه‌كان، له‌وۆرك شۆپێكدا

 به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر چوونه‌ به‌ركارى یاساى مافى ده‌سكه‌وتنى زانیارى له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (11)ى ساڵى (2013)، فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى وۆركشۆپێك سازده‌كات له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى (15/10/2014) له‌ هۆڵى سیمیناره‌كان له‌ باره‌گاى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى، له‌م وۆركشۆپه‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕاده‌ى جێبه‌جێبوونى ئه‌م یاسایه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و ڕاده‌ى پابه‌ندبوونى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه‌.  
 یاساى مافى ده‌سكه‌وتنى زانیارى له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (11)ى ساڵى (2013) له‌ ژماره‌ى (167)ى ڕۆژنامه‌ى وه‌قائعى كوردستان له‌ ڕێكه‌وتى (18/7/2013) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، و له‌ مادده‌ى (22)ى یاساكه‌دا هاتووه‌:
"ئه‌م یاسایه‌ له‌ دواى (90) نه‌وه‌ت ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتى بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
 له‌ ژێر ڕۆشنایى ئه‌م مادده‌یه‌دا ئه‌م یاسایه‌ به‌ یاسایه‌كى به‌ركار داده‌نرێت له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێكه‌وتى (17/7/2013) به‌ دواوه‌.
  ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نییه‌ كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كى توندو پته‌و هه‌یه‌ له‌ نێوان پره‌نسیپى شه‌فافیه‌ت ومافى هاوڵاتیان له‌ گه‌یشتن به‌ زانیاریه‌كان، وه‌ پاراستنى ئه‌و مافه‌ى هاوڵاتیانیش به‌ مه‌رجێكى سه‌ره‌كى داده‌نرێت له‌ كاركردن به‌ پره‌نسیپى شه‌فافیه‌ت له‌ كاره‌كانى حكومه‌تدا، یاسادانه‌رى كوردستانیش له‌ هۆیه‌كانى ده‌رچوواندنى یاساى مافى ده‌سكه‌وتنى زانیارى له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (11)ى ساڵى (2013) ئه‌م ڕاستیه‌ى دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌:
 "له‌ پێناو چه‌سپاندنى پره‌نسیپى شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنى پێشكه‌شكردنى زانیارى دروست، و مافى هاوڵاتی له‌ ده‌سكه‌وتنیان، ئه‌وا ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێنرا".      

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌