گه‌نده‌ڵى قه‌ده‌ر نیه‌ و ده‌توانیت به‌شداربیت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى

        زۆرجار هاوڵاتیان پێیان وایه‌ گه‌نده‌ڵى قه‌ده‌ره‌و چه‌سپاوه‌ به‌سه‌ریان و ناتوانن ڕۆڵیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ئایدییایه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ده‌توانى بڵێى ( نه‌خێر ) بۆ تاوانى گه‌نده‌ڵى، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شت سوودو كه‌ڵكى بۆ خۆت و ته‌واوى كۆمه‌ڵگاو نیشتمان هه‌یه‌. ڕۆڵى خۆت ببینه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ ڕێگاى:
 
 چه‌سپاندنى دیموكراسى
 چه‌سپاندنى دیموكراسىبه‌ خۆڕۆشنبیركردن و وه‌رگرتنى زانیارى له‌ باره‌ى سه‌روه‌رى یاسا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه‌ حكومه‌ت داویه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
كاتێك هاوڵاتی هۆشیار ده‌بێت، كۆمه‌ڵگه‌ش هۆشیار ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆ پڕۆسه‌ى دیموكراسى گرنگه‌ , به‌ڵكو واده‌كات به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى زیاتر له‌ كاره‌كانیان بكه‌ن.
به‌هێزكردنى دادپه‌روه‌رى
 به‌ هه‌وڵدان به‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ بوونى گه‌نده‌ڵى.
هه‌واڵپێدانت به‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ بوونى گه‌نده‌ڵى واتاى هه‌ست كردنى تۆیه‌ به‌ به‌رپرسیارێتى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌شداریكردنته‌ له‌ به‌هێزكردنى دادپه‌روه‌رى له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت.
پاڵپشتى كردنى خوێندن
 به‌ فێركردنى منداڵان كه‌ گه‌نده‌ڵى كارێكى نه‌شیاوه‌.
باوكان و دایكان ده‌توانن مناڵه‌كانیان فێرى به‌هاى ده‌سپاكى بكه‌ن.
بەدیهێنانى خۆشگوزەرانى
 به‌ پێنه‌دانى به‌رتیل یا دیارى به‌ فه‌رمانبه‌ران و , به‌وه‌رنه‌گرتنیشیان له‌ هه‌مان كاتدا.
كاتێك هاوڵاتى ئاسایى یان فه‌رمانبه‌ر پاداشتى ناڕه‌وا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر كارێك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ یان خه‌ریكه‌ ئه‌نجامى بدات په‌یامێكى به‌هێز ده‌نێرێت بۆ ئه‌وانه‌ى داواى به‌رتیل و امتیازات ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شى له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن.
 پاراستنى په‌ره‌پێدان 
 به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌وه‌ى ده‌بێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌شێكى سه‌ره‌كى بێت له‌ گشت سیاسه‌ته‌كانى په‌ره‌پێدان.
پێویسته‌ به‌رده‌وام به‌ بیرى به‌رپرسه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان بهێنیه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تى تۆ و كۆمه‌ڵگاو  به‌هایه‌ باڵاكانت ده‌كه‌ن , له‌ ناوه‌خۆ و له‌ ده‌ره‌وه‌. 
باشكردنى ته‌ندروستى گشتى
 به‌ داواكردنى گه‌یشتنى ئاسان بۆ زانیاریه‌كان له‌ باره‌ى چاودێرى ته‌ندروستى , به‌ نمونه‌: ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیانه‌ى كه‌ مافى هاوڵاتیانه‌و ده‌بێت خزمه‌ت بكرێت.
ده‌سكه‌وتنى چاودێرى ته‌ندروستى بنه‌ڕه‌تى مافى هه‌موو هاوڵاتیه‌كه‌  وه‌ زانینى ئه‌و مافانه‌و پرسیار كردن له‌ باره‌ى به‌شێكه‌ له‌وه‌ى تۆ هاوڵاتیه‌كى هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌یت له‌ كۆمه‌ڵگا.
تێبینى: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتى www.actagainstcorruption.org به‌ زمانى عه‌ره‌بى فه‌راهه‌مه‌، له‌ لایه‌ن (د. مریوان صابر حمد و م. شڤان سیامند حمد) بۆ سایتى ده‌ستى وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى شیرینى كوردى.

به‌دڵمه‌
9
به‌دڵم نييه‌
1