سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى سه‌ردانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كرد

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایكردن سه‌ردانى د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانیكرد.
له‌دانیشتنێكدا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانى شیكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌و چالاكیانه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئه‌نجامیداوه‌.
لاى خۆشیه‌وه‌ د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى په‌رله‌مانى كوردستانى بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دوپاتكرده‌وه‌.

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌
1