ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

 
 
 ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ جارێكى تر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك  بڵاو بووه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان  له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ پێوه‌ندی به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و لای ئێمه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
 
 ئه‌وه‌ چه‌ندان جاره‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه‌  كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ پاڵ، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كار نه‌هێنرێ.
 
هه‌روه‌ها هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك به‌ناوى به‌ڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ هه‌ر ماڵپه‌ڕ و په‌یج و ڕۆژنامه‌یه‌ك بڵاو كرابێته‌وه‌ نوێ نییه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو هیچ چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجام نه‌داوه‌.
 
كارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ جۆرێكه‌ له‌ قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ ناوى هیچ كه‌سێك بڵاو ناكاته‌وه‌.
 
دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه‌ و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌كانیش ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ده‌سته‌یه‌      www.despaky.krd

 

 
 
 ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان
 21ى شوباتى 2020

به‌دڵمه‌
4
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort