فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەگەڵ رێکخراوی تۆلێرانت بۆ حوکمرانی باش باسیان لە پرۆژەی کاری هاوبەش کرد

کاتژمێر(١٠) ی بەیانی رۆژی چوارشەمە ١٢/٢/٢٠٢٠ فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بە ئامادەبوونی بەرێزان (د.عەدنان عەبدولڵا بەرێوەبەری گشتی و  خاتوو سەوسەن محمدامین بەرێوەبەری ئەکادیمیایی دەسپاکی وعەبدولموئمین عیسمەت بەرپرسی بەشی مەشق و راهێنان و دارەوان نورەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان) ، پێشوازیان لەشاندی رێکخراوی (تۆلێرانت بۆ حوکمرانی باش TOG) کەپێکهاتبوو لە بەرێزان (د.سەرتیپ خالص) سەرۆکی رێکخراو و(د.شاڵاو عبدولخالق) بەرێوەبەری پرۆژەکان و (جیهانگیرسەدیق) بەرێوەبەری راگەیاندن و(زانا ئیسماعیل) بەرێوەبەری کارگێری و دارایی.
لەدانیشتنێکدا باس لە هەماهەنگی و پرۆژەی کاری هاوبەشی هۆشیاری دەربارەی دەسپاکی کرایەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی پەیوەندیە بەردەوامەکانی دەستەی دەسپاکیە لەگەڵ  ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا.

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
4
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort