سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌كه‌ن undp شاندێکی

 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 2010/1/29 د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌رۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى ڕێكخراوى undp كرد كه‌ له‌لایه‌ن مهاب معهده‌نى سه‌رۆكى به‌شى نێوه‌ندگیرى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشته‌وایی له‌ عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رنجى خسته‌ سه‌ر كاروچالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بێ.
 
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاماژه‌ى به‌ كه‌موكوڕییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرد و ڕاى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌وه‌ هه‌نگاوى زیاتر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.
 
لاى خۆیه‌وه‌ نوێنه‌رانى undp داوایان كرد كه‌ پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ چاكسازى ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بكرێ و گفتوگۆى هاوبه‌شى له‌باره‌یه‌وه‌ بكرێ.
 
له‌كۆتایشدا دووپات له‌ هاوئاهه‌نگى نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌
1
Cannes Escort