سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌شدارى له‌ راپۆرتى شه‌ش مانگى چاودێرى رێكخراوى ستۆپ كرد

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی جەخت لە گرنگی بوونی ئیرادەی سیاسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئەمرۆ 2020/1/28 لە شاری هەولێر، لە میانەی خستنەرووی شەش مانگی یەکەمی راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندن لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن رێکخراوی ستۆپ بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئه‌مریکی سازکرابوو، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی وتارێکی پێشکەش کرد، تیایدا جەختی لەسەر گرنگی و پێویستی ئیرادەی سیاسی لایەنەکانی بەشدار لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەک پێی وابوو؛ پێویستە ئەو لایەنانە، پێداچوونەوەی جدی لە پەیوەندیەکانیان بکەنەوەو هەماهەنگ بن و بە هاوبەش کاربکەن، تاوەکو جدیەت لە کارەکانیان بەدی بکرێ.

 سەرۆکی دەستەی دەسپاکی باسی لە گرنگی دان بە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد،  بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێم لە ئەولەویەتی کارەکانی وەریبگرێت و بیخاتە چوارچێوەی ئەجێندای کارەکانی.

دکتۆر ئەحمەد وتیشی؛ باشترکردنی گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان ئەرکی هەمووانە و پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەک هەیە.

لە کۆتایی وتارەکەی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حیکمەت لە گرنگی دەرکردنی یاساو رێنماییەکان، بریتی یە لەجێبەجێکردنیان.
ناوەرۆک و تەوەرە سەرەکیەکانی راپۆرتە شەش مانگیەکەی رێکخراوی ستۆپ بریتی بوو لە (هەڵسەنگاندنی چالاکی هەنگاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هەڵسەنگاندنی راپۆرتی کاروچالاکیەکانی ١٠٠ رۆژی حکومەتی هەرێم، چەند سەرنجێکی تر لەبارەی چاکسازی وەک شەفافیەت لە کەرتی نەوت و وردەکاری دیکەو یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین وئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان). 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort