هه‌ڵمه‌تى هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستى پێ كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 2019/12/1 هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و بڕیاره‌ تا ڕۆژى 2019/12/9 ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام بێ.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رخێڵ هاشم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى یه‌ك هه‌فته‌یى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان رابگه‌یه‌نین، ده‌ست پێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و دواترین ڕێوڕه‌سمى جۆراوجۆرى تر و به‌ڕێوه‌چوونى پانێڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاماره‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ كوردستان له‌شاره‌كانى سلێمانى و دهۆك و جارێكى تریش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ ڕۆژى 12/9 ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. 
زیاتر گوتى، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى و به‌سزا گه‌یاندنى تاوانباران نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تا ئه‌ركى بڵاو كردنه‌وه‌ى هۆشیاری و دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروسته‌ و هاوكاره‌ بۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى. چونكه‌ به‌بێ پشتیوانى ئێوه‌ى هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌كانى ترى كوردستان شكاندنى ئه‌و زنجیره‌یه‌ قورسه‌ كه‌ به‌ زنجیره‌ى گه‌نده‌ڵى ناوده‌برێ. 
دواتریش فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى تر هه‌موو هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ده‌ن. 
ڕوونیشى كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ر پێكهاتووه‌ چاكسازى ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ى داهاتوویش به‌ كردار چاكسازییه‌كان پێشان ده‌ده‌ین.

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort