به‌ڵێنى هاوكارى به‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌دات UNDP

 
شاندێكی باڵای پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانUNDP سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو به‌لێنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیان به‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكی دا. 

كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌رۆی رۆژی سێ شه‌مه‌ 2019/11/19 له‌شاری هه‌ولێر ،شاندێكی باڵای پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNDP كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان (غه‌مار زیاب) به‌رپرسی یه‌كه‌می پرۆگرامینگ له‌عێراق و (خاتوو ئیزابێلا ئۆرایب) به‌رپرسی یه‌كه‌می ئۆفیسی هه‌ولێر و به‌رێز(ئه‌نوه‌ر بن خه‌لیفه‌) راوێژكاری بواری دژه‌ گه‌نده‌ڵی ئۆفیسی عه‌ممان و (ویسام ئه‌مین) به‌رپرسی هاریكاری ئۆفیسی هه‌ولێریUNDP، سه‌ردانی باره‌گاى ده‌سته‌ی ده‌سپاكیان له‌شاری هه‌ولێر كرد. 

شاندی میوان له‌لایه‌ن به‌رێزان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ و د.عه‌دنان عبدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت و مشیر رشید به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و خاتوو هاژه‌ عمر به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
و خاتوو سه‌وسه‌ن محمد به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی ده‌سپاكی  و داره‌وان نوره‌دین به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان پێشوازی لێكران.

له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا به‌ڵێنیاندا هاوكارو هه‌ماهه‌نگی یه‌كبن له‌و پرۆژه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامیان ده‌دات، بریاریشه‌ بۆ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ به‌رواری 2019/12/9 رێكخراوی ناوبراو به‌شداربێ له‌ چالاكیه‌كانی ده‌سته‌دا.

 

 

 

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort