سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌

 
 ئه‌مڕۆ دووشه‌م 2019/11/18  د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌باره‌ى پێویستى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا و د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و پشتیوانى چاكسازى له‌ ته‌واوى سێكته‌ره‌كانى كوردستان خسته‌ڕوو. 
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، سه‌ربارى چه‌ندان پێداویستى مرۆیی و ماددى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانى. 
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌كارى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق كردو به‌ ره‌چاوکردنی ده‌ستوری عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌و هه‌مواره‌.
  لاى خۆیه‌وه‌ د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پشتیوانى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

 

    

 

 

 

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort