كۆبوونه‌وه‌(USAID ) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى وشاندێكى

 

 رۆژى دوشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 2019/11/4، شاندێكى ڕێكخراوى USAID سه‌ردانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كۆبوونه‌وه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاماده‌ى بوو دووپات له‌ هاوئاهه‌نگى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و ڕێكخراوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.
 د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاى گه‌یاند ‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه‌ له‌كاركردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
 ڕوونیشى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌و توانایه‌ى كه‌ تا ئێستا هه‌یه‌تى توانیویه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌دان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى بكات و به‌پێى ڕاپۆرتى ساڵانه‌یش سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێ. 
لاى خۆیه‌وه‌ پیتر دیمیتروف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌رنامه‌ى هاوكارى حكومى له‌ ڕێكخراوى USAID دووپاتى له‌سه‌ر هاوكارى كردنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ كاروچالاكییه‌كانى كرد و ڕاى گه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌زموونى وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان بگوازنه‌وه‌ بۆ كوردستان. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ داهاتوو هاوكارى زیاترى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
 


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort