ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاشكرا كرد

  

 

ڕاگه‌یانراوێك له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:
 
دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌ و ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه‌ بۆ ده‌سته‌، تا ئێستا ئه‌و وه‌زیرانه‌ فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌:

​ 

-      وه‌زیرى ته‌ندروستى.

-      وه‌زیرى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن .

- وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار.

- وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى.

- وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى.

- وه‌زیرى پلاندانان.

- وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو.

- وه‌زیرى كاره‌با.

- وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون.

- وه‌زیرى په‌روه‌رده‌.

- وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان.

- وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان.

 

 
ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان
2019/10/29             
 
 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort