سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه‌وه‌ میوندارى كرا

 
 ڕۆژى دووشه‌م 22ى نیسانى 2019، د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ میواندارى كرا .
 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكى ڕاپۆرتى چالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ ساڵى 2018 كرد و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌یان كێشه‌ى هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن. 

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ناو ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كه‌ به‌پێى یاسای ژماره‌ 3 بۆ ساڵى 2011ى هه‌موار كراو به‌ یاساى ژماره‌ 7 بۆ ساڵى 2014ى هه‌موار كراو ده‌سته‌ بۆ په‌رله‌مانى ده‌نێرێ ته‌واوى چالاكیی و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى دیاری كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف چالاكییه‌كان ڕوون كراوه‌ته‌وه‌. 

لاى خۆیانه‌وه‌ لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرد و ئاماژه‌یان بۆ هاوئاهه‌نگى زیاتر دا و بابه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ده‌سته‌ گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه‌ كرا و هاوئاهه‌نگى كرا تا له‌ داهاتوو ئاماده‌كارى بۆ هه‌موارێكى ترى یاساى ده‌سته‌ بكرێ.

 
 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌
Cannes Escort