ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

 
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان  له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ پێوه‌ندی به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و لای ئێمه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ چه‌ندان جاره‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك په‌یجى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى هاوشێوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ چه‌ندان كه‌س تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه‌ ده‌خرێته‌ پاڵ، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كار نه‌هێنرێ.
دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه‌ و چالاكییه‌كانی به‌فه‌رمی و به‌ ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌. 
 
 
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان
29ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌