به‌وێنه‌.. ڕۆژى ئاڵاى كوردستان به‌رز ڕاگیرا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانوونى یه‌كه‌م، له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى به‌ێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان و به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ و گشت فه‌رمانبه‌رانی  ده‌سته‌ ڕۆژى ئاڵاى كوردستان به‌رز ڕاگیرا.

 

ئاڵا وشه‌یه‌كی كوردییه‌ و له‌ دوو بڕگه‌ی "ئا+ڵا " پێك دێت، له‌ مێژووی كوردا چه‌ندین زاراوه‌ی تر به‌كارهێنراون وه‌كو "به‌یره‌ق، ئاله‌، به‌ندێر، به‌یداخ، ئاڵایی و په‌رچه‌م ...".

پۆلێن كردنی مێژووی ئاڵای كوردی:

 

1-ڕاپه‌ڕینی به‌تلیس له‌ ساڵی 1914 ئاڵایه‌كی هه‌بوو به‌ قوماشێكی زێڕین دروستكرابوو ئایه‌تێكی قورئانی تێدا بوو.

2-ئاڵای سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود له‌ ساڵی 1919 له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌فسه‌ری سیاسی به‌ریتانیا هه‌ڵكرا كه‌ بریتی بوو له‌ مانگێكی سور و ڕووبه‌رێكی سه‌وز.

 

3-ئاڵای سه‌رده‌می شۆڕشه‌كه‌ی سمكۆخانی شكاك له‌ساڵی 1922 هه‌ڵكرا تیایدا نوسرا بوو كوردستانی ئازاد .

شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له‌ ساڵی 1925 ئاڵایه‌كی كرده‌ پێشه‌وایه‌تی بۆ شۆڕشه‌كه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز بوو كه‌ ڕۆژێكی له‌ ناوه‌ڕاست بوو.

 

5له‌سه‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی هیوا له‌ ساڵی 1937 ئاڵایه‌كیان هه‌بوو، ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ قورئان و خه‌نجه‌ر و ئاڵا ده‌بوو سوێند بخۆن.

6حزبی ئازادی كوردستان له‌ ساڵی 1938 ده‌مه‌زرا، ئاڵایه‌كه‌یان بریتی بوو له‌ دوو خه‌نجه‌ر و سی ئه‌ستێره‌.

 

7-بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد له‌ ڕێكه‌وتی 17/12/1945 له‌ گۆڕه‌پانی مه‌هاباد یه‌كه‌مین ئاڵا هه‌ڵكرا تاوه‌كو ئێستا‌ وه‌ك ئاڵای كورد ماوه‌ته‌وه‌.

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 
 

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌