ئامارى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاو كرایه‌وه‌.. 170 كه‌یس لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا كراوه‌

  
 له‌ ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئامارى ژماره‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاو كرده‌وه‌ و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانیش ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
 
 له‌ 31 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2003 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام دا و نۆی كانوونی یه‌كه‌میشی وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاند، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2005 خرایه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 
 
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئامارى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى 11 مانگى ساڵى 2018 دا 170 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى لێكۆڵینه‌ى تیادا كراوه‌. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى گوتى، له‌ 11 مانگى ساڵى 2018 زیاتر له‌ 12 به‌دواداچوونى نووسراو كراوه‌ و 35 ده‌رخستنى ڕاستیش هه‌بووه‌. 
 
وه‌ك د.ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ كرد، سه‌رجه‌مى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ كوردستان و له‌ دادگاكانى كه‌تن و تاوان 170 كه‌یسى گه‌نده‌ڵییه‌ به‌جۆرێك له‌ هه‌ولێر 76 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى و له‌ سلێمانى 54 كه‌یس و له‌ دهۆك 40 كه‌یس لێكۆڵینه‌وه‌ى تیادا كراوه‌. ئاماره‌كه‌ ئاشكراى ده‌كات كه‌ له‌ دهۆك زۆرترین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى یه‌كلا كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 16 كه‌یسه‌ و له‌ هه‌ولێر 15 كه‌یس و له‌ سلێمانى دوو كه‌یس یه‌كلا بووه‌ته‌وه‌. 
 
ده‌قى ئاماره‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌.

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌