ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ڕۆژى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رز ڕاگرت

 ڕۆژى 9ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێشوازى له‌ میوانه‌كان كرد.

فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ سه‌ردانیان بۆ لاى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پشتیوانى ده‌سته‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ كاره‌كانیاندا له‌ هه‌موو قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا.

ئومێد خۆشناو به‌ناوى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، فراكسیۆنى پارتى له‌ ته‌واوى قۆناغه‌كاندا پشتگیرى له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پێویسته‌ رۆڵى ده‌زگا چاودێرییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كاراتر بكرێ.

لاى خۆیه‌وه‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ئومێد ده‌كه‌ن له‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان یاساى پێویست به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى په‌سه‌ند بكرێت و یاساى چاكسازیش تێپه‌ڕێنرێت.

هاوكات هه‌ر دوێنى كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ده‌سته‌كه‌ى كرد و پشتگیرى خۆى دووپات كرده‌وه‌.

هاوكات نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و فرسه‌ت سۆفى په‌رله‌مانتارى پێشووى كوردستان سه‌ردانى ده‌سته‌كه‌یان كرد و بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى خسته‌ڕوو.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ژماره‌یه‌كى تر له‌ دادوه‌رانى كوردستان به‌شداریان له‌ ڕۆژى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌