سیمینارێك له‌باره‌ى ستراتیجى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رێوه‌چوو

 
 له‌ رێكه‌وتى 31/10/2018 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى له‌  ده‌سته‌ى دەسپاکی هەڵساین بە ئەنجامدانی سیمینارێک دەربارەی (سێکتەری تایبەت و بواری بازرگانی) لە چوار چێوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ستراتیژی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەسەر پەرشتی دەستی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان و بە هاوبەشی لەگەڵ  ڕێکخراوی ئینستتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان(RID). 
له‌سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى ستراتیجى ڕووبەڕووبونەوەی گه‌نده‌ڵى پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، له‌ ڕێى ئه‌و ستراتیجه‌وه‌ ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه‌.
لەلایەن بەڕێز (د. دانا سعید سۆفی ) سەرۆکی ڕێکخراوی ئینستتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان(RID) پڕۆسەی داڕشتن و بەرەو پێشچوونی ستراتیژیەکە باسکرا .

تیایدا هەریەک لە نوێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وە ژووری بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێان و لێژنەی بازرگانی و پاراستنی مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان یەکێتی خاوەن پیشەگەرانی کار و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر. 

 گفتوگۆیەکی کراوە کرا سەبارەت بە سێکتەری تایبەت و بواری بازرگانی هەروەها باس لەوە کرا کە گەندەڵی لەوکاتەوە سەرچاوەی گرت کە وامان کرد خەڵک ببەستینەوە بە کەرتی گشتی وە نەبوونی متمانە بە کەرتی تایبەت و نەبوونی یاسایەکی رێک و پێک تا مافی کارمەندەکە پارێزراوبێت.
 وە چەندین رەخنەو پێشنیار خرایەروو لەلایەن ئامادەبووانەوە  کە پێویستە هیچ ڕێنماییەکی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی دەرنەکرێت بە بێ ژووری بازرگانی، وە چارەسەرکردنی کێسەی کواڵێتی کۆنترۆڵ لە هەرێمی کوردستان. 

 

  

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌