گفتوگۆى ستراتیجى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وامه‌

 

 
 له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى ستراتیجى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامدرا و سێكته‌رى ئابوورى و دارایى گشتیی له‌ناو ستراتیجه‌كه‌دا شى كرایه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شدارى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و یه‌كه‌ ژمێریاره‌كان ئه‌نجامدرا و له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا ڕاى گه‌یاند، ستراتیجه‌كه‌ بڕیاربوو له‌ ساڵى ڕابردووه‌وه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكى ئاماده‌كردنى پلانى كاره‌كه‌ى ده‌بین. ڕوونیشى كرده‌وه‌ كه‌ ستراتیجه‌كه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پێویسته‌ ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى كوردستان كه‌پێوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌شدار و هاوكار بن.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ ناوه‌ڕۆكى ستراتیجه‌كه‌ كرد و گوتى، ستراتیجه‌كه‌ له‌ هه‌شت سێكته‌ر پێكدێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوى سێكته‌ره‌كان ده‌كرێت. دواتریش د.دانا سه‌عید سۆفى ڕێكخه‌رى ئینیۆستیویتى ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدان كه‌ سه‌رپه‌رشتى ڕێكخستنى پلانى ستراتیجه‌كه‌ ده‌كه‌ن، گفتوگۆكانى ده‌ست پێ كرد و گوێ له‌ پێشنیارو ره‌خنه‌كانى ئاماده‌بووان گیرا.
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌