گفتوگۆ له‌باره‌ى ستراتیجى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام درا

 به‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى گفتوگۆ له‌باره‌ى ستراتیجى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام درا .
 
 
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان وۆركشۆپێكى لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ستراتیجی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دا لة ريَكةوتى 11/7/2018.

 

ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی ستراتیجی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە كردار بكەوێتە بواری جێبەجێكردن. 

ستراتیجی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان ماوەی دوو ساڵە نووسراوەتەوە و لە ژمارەیەك سێكتەر پێكدێت، ئەمڕۆ دووەمین سێكتەر كە حكوومەتە خۆجێییەكان بوو گفتوگۆی لەسەر كرا. ستراتیجەكە هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی گەندەڵی و هێنانە ئارای شەفافییەت لە دامەزراوەكانی كوردستان.
 
د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان گوتى، هەوڵ دەدەین پلانی ستراتیجی روونمان هەبێت بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی، كە هەشت سێكتەر لە خۆی دەگرێت و سەرەتاش لە حكوومەتە خۆجێییەكانەوە دەست پێ دەكەین.
 
دووپاتی كردەوە كە دەبوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە ستراتیجێكی تایبەت بە رێكخستنەوەی پەیكەری كارگێڕی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ڕِوونی كردەوە كە شەفافییەت و چالاكی كارگێڕی بەشێكە لە ستراتیجەكە و ئێستە هەڵاوسان لە كارگێڕی هەیە، گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكەین، بۆ ئەوەی حكوومەتە خۆجێیەكان یان وەك خۆیان دەسەڵاتیان هەبێت و سەربەخۆیی كارگێڕی و دارایییان هەبێت یان دەبێت شێوازێكی تر لە بەڕێوەبردن دیاری بكرێت.
 
 
"هەوڵی زۆرمان داوە لەگەڵ رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی حیسابێكی جیاواز بۆ هەرێم بكەن لە ڕووی گەندەڵییەوە، بەڵام نەكراوە، بێگومان گەندەڵی قەدەر نییە نەتوانرێت هەرێمی كوردستانی لێ بپارێزین، بەڵكو پێویستی بەپلانێكی باش و گشتگیر و ئیرادەیەكی بەهێز هەیە". 

 

 

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌