راگەیندراوێك لە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانەوە

 

لە درێژەی ئەو بڕیارانەی کە لە دادگاکانی کوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی کە لە لایەن دەستەوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان دەکرێت لەو ماوەیە لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی ئەو دوو حوکمە  دەرچووە:

 

- تاوانبار (ک.ر.ا) کەیسەکەی لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی احالە کرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاکی تایبەت بە دەسکەوتی ناڕەوا و یەکەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ کە ناو براو هەڵسا بو بە کڕینی چەکی بەڵێندەران لە بازاڕو خەرجکردنوەی لە ڕێگای بانکی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوکم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی  1.972.299 یەک ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەدو نەوەد و نۆ هەزار دینار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

 

- تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان کە بۆ هەقی کارەبا داویانە  بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەدو چل و هەشت هەزارو پێنج سەد دینار  ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

به‌دڵمه‌
2
به‌دڵم نييه‌