ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێك بڵاو بووه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌یسیی گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان  له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كى ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌ پێوه‌ندى به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و لاى ئێمه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمییه‌ و چالاكییه‌كانى به‌فه‌رمى و به‌ ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

 

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان

12ى ئادار/ مارس، 2018


به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌