قوباد تاڵه‌بانى: وه‌ك پێویست هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى نه‌كراوه‌

له‌ ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
 
ڕۆژى 10ى كانوونى یه‌كه‌م، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و شاندێكى یاوه‌رى كۆبۆوه‌ كه‌ به‌بۆنى رۆژى جیهانى ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سه‌ردانى ده‌سته‌كه‌یان كردبوو.
 
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامى ده‌ستخۆشى به‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و ستافه‌كه‌ گه‌یاند و ڕایگه‌یاند، تا ئێسته‌ وه‌ك پێویست هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى نه‌كراوه‌.
 
لاى خۆشیه‌وه‌ د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر پێزانینى بۆ هاتنى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌بوو ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌