سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌

 
له‌ ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌رێمى كوردستان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له‌ جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان.
 
ڕۆژى 10ى كانوونى یه‌كه‌م، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبۆوه‌ كه‌ به‌بۆنى رۆژى جیهانى ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سه‌ردانى ده‌سته‌كه‌یان كردبوو.
 
جه‌عفه‌ر ئیمینكى رایگه‌یاند، په‌رله‌مانى كوردستان هاوكارى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بن.
 
لاى خۆشیه‌وه‌ د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر پێزانینى بۆ هاتنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌بوو ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بن.

 


 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌