ده‌قى پانێڵى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/5/2015 له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان پانێڵێك له‌باره‌ى رێگه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رێوه‌چوو.
 
له‌پانێڵه‌كه‌دا كە لەلایەن فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی هەولێر رێكخرابووهه‌ریه‌كه‌ له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و جعفر ئیمێكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و لێكۆله‌ره‌وه‌ی دادی و دادوه‌ر ئاماده‌ى بوون.
ڤیان جه‌لال به‌رێوه‌به‌رى لێكۆڵێنه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت راى گه‌یاند، له‌ ده‌ستپێكی وه‌رگرتنی سكاڵا  كه‌ به‌ رێگه‌ جۆراو جۆر ده‌گاته‌ ده‌سته‌ له‌رێگای ئیمێڵ و هێڵی گه‌رم یاخود به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌گات و دواتر  تۆمار ده‌كرێت و كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت تا گه‌یششتن كه‌یسه‌كه‌ به‌ دادگا.
 
زیاتر گوتى، هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه‌ ناتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كاری له‌سه‌ر بكرێت سه‌رۆكی ده‌سته‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته‌ دادوه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه‌ به‌دواداچوونی بۆ بكات به‌ ئاگادار كردنی  سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كه‌یسه‌كه‌.
 
 
پانێڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رخێل هاشم به‌رێوه‌ ده‌برردرا و له‌ وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى شرۆڤه‌كردنی بابه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى گوتى، ڕێنماییه‌كانی سیسته‌می ده‌سپاكی سیسته‌مێكی تازه‌یه‌ و ڕێگایه‌كی دوور و درێژه‌ و له‌ قۆناغی وه‌رگرتنی سكاڵا  ده‌ستپێده‌كات  و به‌ڵگه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ تا تۆمه‌تبار ده‌گاته‌ دادگا.
 
ئاماژه‌ى دا، له‌یه‌ك كاتدا نزیكه‌ی (200) كه‌یسى  گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی  له‌سه‌ر كراوه‌ و كار و چاڵاكییه‌كانی  ده‌سته‌ له‌ راپۆرتی (2016) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 
 
هاوكات حاكم نادر هه‌ركى دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی هه‌ولێر راى گه‌یاند، له‌ (2014)  كار له‌سه‌ر چه‌ندین  كه‌س كراوه‌ و ده‌توانین ئێستا به‌ ئامار هه‌ندێكییان بخه‌ینه‌ ڕوو. كه‌ ( 218) كه‌یسمان هه‌بووه‌  و (158)له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ن . و (60)كه‌س یه‌كلا بۆته‌وه‌. (53)تۆمه‌تبار كراون.(2) ڕاگیراو . ئه‌و كه‌سانه‌ دوای به‌دواداچوون وردبینی به‌ ڕه‌زامه‌ندبوونی لێژنه‌ وه‌ك داوایه‌كی سزایی تۆمار ده‌كرێت پێویسته‌ له‌سه‌ر دادوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بدات دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ به‌ پێی یاساكان سزاكان عیراقی داوا ده‌كرێت یان به‌ فه‌رمی فه‌رمانی ده‌سگیركردن بۆ ده‌رده‌چێت.
 
لاى خۆشیه‌وه‌ د.فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، ده‌ستخۆشى  له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌م كه‌ كاره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سوپاسی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌تی ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م له‌ 10/2/2016 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كاتێكی گرنگی چاكسازی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌بوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ كرا له‌ گه‌ڵ ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری چاكسازی هه‌یه‌ چاكسازییه‌كه‌ (8) سێكته‌ری گرنگی گرته‌وه‌ له‌وانه‌ش سێكته‌ری سه‌ربازی و ده‌رمان و بانكی ....هتد ئه‌و كارانه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی  و داواكاری گشتی  له‌ یه‌ك راپۆرت كۆكرایه‌وه‌ ده‌بێت  ئه‌وه‌ش بوترێت كه‌ له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك نه‌بوو به‌ڵام وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م باشبوو .
 
له‌وپانێڵه‌دا ئه‌یاد خالید نوێنه‌رى رێكخراوى WFD ى قسه‌ى كرد و گوتى، ئه‌م رێكخراوه‌ نزیكه‌ی (30)نوێنه‌ریان هه‌یه‌ له‌ وڵاتان ئه‌م ستراتیژیه‌ زۆر  به‌ خۆماڵی نووسراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی (2015) ده‌ستی پێكرد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دیوان چاودێری دارایی ئه‌م ستراتیژیه‌هه‌شت سێكته‌ر ده‌گرێته‌وه‌ له‌ هه‌ر سێكته‌رێك كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگا به‌ژدار ده‌بن ئه‌م سێكته‌رانه‌ بواره‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و میدیایی و دارایی سێكته‌ری بازرگانی و سێكته‌ری هاوكاری نێو ده‌وله‌تی ده‌گرێته‌وه‌ .
 
له‌ پانێڵى دووه‌مدا مشیر ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى راى گه‌یاند، به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه‌ هه‌رفه‌رمانبه‌رێك شایسته‌ی دارایی خۆی بدرێتی /قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو بووه‌ قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م ده‌ست پێ ده‌كات  كه‌ نزیكه‌ی (1500) كه‌م و كوری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بروانامه‌و له‌ سه‌ر چه‌سپاندنی ته‌مه‌ن زۆربه‌ی زۆری چاره‌سه‌ركراوه‌ .
 
هاوكات د.محه‌مه‌د رێكانى ئه‌ندامى داواكارى گشتى گوتى، پرۆسه‌ی چاكسازی زۆر گشتكیره‌وه‌ ته‌نها له‌دام وده‌زگایه‌ك نیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ زۆر هێواشه‌ داوا له‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ده‌كه‌م كه‌ لیچكۆلینه‌وی دادی هه‌بێت دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان.
 
وتیشى، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی به‌رواد كرد به‌ وڵاتانی تر وه‌ك تایله‌ند كه‌ چه‌نده‌ها پسپۆری تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان و ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌یه‌ هه‌ر كه‌یسێكی گه‌نده‌لی رووده‌دات له‌هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ك پاش یه‌ك لایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه‌ گۆرانكاری له‌سه‌ر بكه‌ن  و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كات خۆی له‌ واجیهه‌ نیه‌ له‌ رواڵه‌تدا كه‌سێكی زۆر متمانه‌ پێكراوه‌ خه‌ڵكانێكی تر ده‌بن به‌ واجیهه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ زۆر كه‌م په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن .
 
هاوكات حاكم عه‌بدوالباست فه‌رهادى گوتى، هه‌ندێك كه‌یس هه‌یه‌ (500-600) لاپه‌ره‌ ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه‌  و ده‌سپاكی ده‌بێت دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی به‌خۆی هه‌بێت .

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌