كۆبوونه‌وه‌ى نێوان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر و سیبه‌ل كۆڵاكسز به‌رێوه‌ چوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌م  9ى ئایارى 2017، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له‌ خاتوو سیبه‌ل كوڵاكسز به‌رپرسى به‌شى ئابوورى و ئابووریناس له‌ بانكى نێوده‌وڵه‌تى.

له‌ سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌دا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد و راى گه‌یاند، كه‌ پرسى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغێكى باشدایه‌.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌ ستراتیژى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرد له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكرا و كاركردن له‌ ستراتیژییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر راى گه‌یاند، سه‌ربارى پێداویستییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئێستادا رێنماییه‌كانى ره‌فتارى وه‌زیفى كه‌وتۆته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندى ئه‌و رێنماییه‌ده‌بن.

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان داوایكرد، ئه‌وان به‌ ئه‌زموونى پێشووى خۆیان هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و سیسته‌مى دامه‌زراوه‌ى له‌كوردستان بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا خاتوو سیبه‌ل كوڵاكسز به‌رپرسى به‌رشى ئابوورى له‌ بانكى نێوده‌وڵه‌تى خۆشحاڵى خۆى پیشاندا بۆ پێشوازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و راى گه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌ پڕۆژه‌كانیان خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

 خاتوو سیبه‌ل كوڵاكسز به‌رپرسى به‌رشى ئابوورى له‌ بانكى نێوده‌وڵه‌تى گوتى، ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێرى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ ئاستى كاره‌كانیان دانین و پێویسته‌ بایه‌خى زیاتر به‌ كاره‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌و ماوه‌ كورته‌ توانیویه‌تى هه‌نگاوى باش له‌رووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بێت.

له‌كۆتایشدا به‌ڵێنى هاوكارى به‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دا و راى گه‌یاند، له‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگى زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
 
 
 
 

 

به‌دڵمه‌
به‌دڵم نييه‌