د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر : مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵمه‌تى كولتورى ده‌سپاكى له‌ قوتابخانه‌كان دروست كردنى نه‌وه‌یه‌كى سه‌ركرده‌و ته‌ندروسته‌

 له‌ رێكه‌وتى3/5/2017 له‌  قوتابخانه‌ى ئه‌یوبیه‌ى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاو به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  وخاتوو  نازه‌نین ساڵح به‌رێوه‌به‌رى گشتى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت  به‌ وه‌كاله‌ت

  و به‌شێك  له‌ فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت  به‌شى گه‌شه‌پێدان و راهێنان پرۆژه‌ى كولتورى ده‌سپاكى به‌رێوه‌چوو .

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر : مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتورى ده‌سپاكی یه‌ له‌ نێوه‌نده‌كانى خوێندندا  و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروست و سه‌ركرده‌ و چه‌سپاندنى بیرۆكه‌ى سه‌روه‌رى یاسایه‌ , ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامى ده‌بێت بۆ ساڵانى داهاتوو قۆناغى ناوه‌ندى ئاماده‌یش ده‌گرێته‌وه‌ دواتر  پرۆژه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ په‌یمانگاو زانكۆكان.

نازه‌نین ساڵح:به‌رێوه‌به‌رى گشتى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت  به‌ وه‌كاله‌ت  به‌ كورتى باسى له‌ پرۆژه‌كه‌ كرد كه‌ له‌رێگاى پرۆشۆ و كورته‌ ڤیدیۆ هه‌ڵواسینى پۆسته‌رات كولتورى ده‌سپاكى له‌ ناو قوتابیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ قوتابى فێرى به‌رپرسیاره‌تى ده‌بێت له‌رێگه‌ى چیرۆكه‌ سه‌رنج راكێشه‌كان.
سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كرد كه‌ هاوكار بوونه‌ له‌ سه‌رخستنى پرۆژه‌كه‌. 

 مامۆستا یوسف عوسمان توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌ گرنگى ئه‌م  ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كرد له‌ نێوه‌نده‌كانى خوێندندا چونكه‌ كار له‌ سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى قوتابیان ده‌كات و منداڵ له‌وه‌ ده‌گات كه‌ گه‌نده‌ڵى ته‌نیا لایه‌نه‌ داراییه‌كه‌ ناگرێته‌وه‌ به‌لًَكو پیس كردنى قوتابخانه‌و شێواندنى ژینگه‌و قۆپی كردن .........هتد  ئه‌مانه‌ش هه‌مووى جۆرێكه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى. 

جێگاى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ 9/4/2017  ده‌ستى پێكردوه‌و تا ئێستا له‌ (22) قوتابخانه‌ى بنه‌ره‌تى ئه‌نجامدراوه‌ ،به‌شى گه‌شه‌پێدان و راهێنان له‌ فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌ هه‌ماهه‌نگى رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌. 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

 

 

به‌دڵمه‌
1
به‌دڵم نييه‌