هه‌ڵمه‌تى (من دژى به‌رتیلم) به‌رده‌وامه‌

 سیمینارێك به‌ ناونیشانى (من دژى به‌رتیلم ) له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر سازكرا


  له‌ رێكه‌وتى 22/7/2017 سیمینارێك به‌ ناو نیشانى من (دژى به‌رتیلم) له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ساز كرا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ خۆپاراستن له‌ وه‌رگرتنى به‌رتیل و زیانه‌كانى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا, فه‌رمانبه‌ران ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ سزا یاساییه‌كانى وه‌رگرتنى به‌رتیل

وه‌ك ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌ كاتى هه‌بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى وه‌رگرتنى به‌رتیل له‌رێگاى هێڵى گه‌رم كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ئیمێلى تایبه‌ت ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى،  ده‌كرێت داواى به‌ نهێنى هێشتنه‌وه‌ى ناوه‌كانیان بكه‌ن له‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى دووچارى هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بنه‌وه‌

                                                                               despaki.hotline@yahoo.com                                                            ئیمێل     

                                                                                1015                                                                          ژماره‌ى په‌یوه‌ندى كردن  
     


 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

 

 

 

 

 

 

.................................................................................................................... 

 

هه‌ڵمه‌تى "من دژى به‌رتیلم" له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به‌رێوه‌چوو

له‌ چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رتیل كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دامه‌زراوه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، دوێنى دووشه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بۆ به‌شێك فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌ چوو

له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بۆ هۆشیاری فه‌رمانبه‌ران له‌باره‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل و شیكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌و تاوانه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌به‌ست له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و تاوانه‌، گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت

یاسایی سزادانی عێراقی ژماره‌ (111)ی ساڵی 1969 تاوانه‌كانی به‌رتیلی له‌ چه‌ند ماده‌ و بڕگه‌یه‌كدا دیاری كردووه‌، له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵی به‌رتیلخۆر و پێبژاردنه‌وه‌ تا بێ به‌شكردنی له‌ ماف و ئیمتیازاتی فه‌رمانبه‌ریی

هه‌ر له‌و یاسایه‌دا دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بۆ چاوپۆشی له‌ تاوانێكی گه‌وره‌ به‌رتیلی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ سزای تاوانه‌ گه‌وره‌كه‌ وه‌رده‌گرێت نه‌ك سزای به‌رتیلخۆرییه‌كه‌



      

 

 

 

 

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ....................................................................................................................

 

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ دژایه‌تیكردنى به‌رتیل له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردوه‌، به‌رده‌وامه‌ و سزا و شیكردنه‌وه‌ى بۆ به‌رتیل ده‌خرێته‌ ڕوو

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى بانكه‌كانى شارى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تى من دژى به‌رتیلم به‌رێوه‌چوو

ڕێنماییه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنى به‌رتیل و شیكردنه‌وه‌ى سزاكان له‌لایه‌ن د.محه‌مه‌د ڕێكانى خرایه‌ڕوو
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وامه‌ له‌كاركردن له‌ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

  ....................................................................................................................

 

   ئەنجامدانی سیمینار(خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی)

    ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی(  3/1/2017) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی بەشەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بەناونیشانی (هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی وەرگرتنی بەرتیل) لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی/فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل کە لەلایەن د.ئەمین فەرەج پێشکەشکرا
تیایدا ئەو فەرمانبەرانە بەشداربوون کە لەشوێنە هەستیارەکانی ناو فەرمانگەکە بوون
ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی فەرمانبەران دەربارەی زیانەکانی گەندەڵی و کاریگەریەکانی وەرگرتنی بەرتیل و چۆنیەتی خۆپاراستن  لە وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن فەرمانبەرانەوە کە لە سێ تەوەرەوە باسی لێوە کرا لەوانە
١/ یاسایی
٢/ ئایینی
٣/ ئینتیمای نیشتیمانی

هەروەها باس لەوەکرا رەشوە دیاردەیەکی جیهانییە تایبەت نییە بە وڵاتێک و حکومەتێک و دام و دەزگایەکی تایبەت، وە مەبەست لە رەشوەش قبوڵ کردنی سودێکە بۆ بەرژەوەندییەکی تاکەکەسی لەپێناو راییکردنی مامەڵەیەکی یاسایی بەشێوەیەکی نایاسایی. کە ئەمەش تاوانێکە لە یاسای سزادانی عێراقی باسی لێوە کراوە
وە شایەنی باسە بەرپرسی سیمینارەکە شێوازی هەواڵدانی خستەڕوو بۆ بەشداربووان کە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە دەستەی دەسپاکی لە ڕێگای هێڵی گەرم کە پێکهاتووە لە ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵ
ئامادەبووانیش پێشنیاری ئەوەیان کرد کە بە گرنگی دەزانن چۆنیەتی شێوازی پەیوەندی کردن بە دەستەی دەسپاکی لە راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە نەک تەنها لە سیمینارەکان
لەدەرئەنجامدا: بەگشتی سیمینارەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو کە جەخت کراوە لەسەر زیانەکانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل کە دەبێتە هۆی سوود مەندبوونی لایەنێک و زیان گەیاندن بە لایەنێکی تر ، وە لە ئێستادا کۆمەڵێک قەیران هەیە لەوانەیە هۆکارێک بن بۆ وەرگرتنی بەرتیل بۆیە ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتەیان بە گرینگ وەسف کرد

 

   ....................................................................................................................

 

 ئەنجامدانی سیمینار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ)

ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی (٢/١١/٢٠١٦) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی بەشەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بەناونیشانی (من دژی بەرتیلم) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل کە لەلایەن( د.محمد ڕێکانی)  پێشکەشکرا.
کەتیایدا ئەم دامەزراوانە بەشداربوون
١/بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر
٢/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ
٣/ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی فەرمانبەران سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی وەرگرتنی بەرتیل و کەم کردنەوەی ئاستی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن فەرمانبەرانەوە.(د.محمد ڕێکانی) ئاماژەی بەوەدا کە بەرتیل ترسناکترین تاوانەکانی گەندەڵیە چونکە پەیوەستە بەو متمانەییەی کە دەوڵەت بە فەرمانبەرانی دەدات وە فەرمانبەریش بە دەوڵەتی هەیە کە ئەگەر فەرمانبەرەکە دەستپاک نەبێت دەبێتە هۆی ناپاکی کردن وە فەرمانبەر کاتێک هەڵدەستێ بەوەرگرتنی بەرتیک سەرەتا سوود ماند دەبێت بە شێوەیەکی کاتی دواتر زەرەرمەند دەبێت بەشێوەیەکی دڕێژ خایەن بۆ خۆی و دامەزراوەکەی و دواجار دەوڵەتیش . وە باسی لەوە کرد کە بەرپرسی یەکەم دەورێکی گرینگ دەبینێ لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی وە پێویستە کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات وەڕێگری بکات لەوەرگرتنی بەرتیل ئەگەر بە پێچەوانەوە چاوپۆشی کرد لە گەندەڵی ئەوا فەرمانبەریش بە ئاسانی دەیکات یان ئەگەر لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرس نەکراو لەگەڵ فەرمانبەرێکی ئاسایی کرا کەواتە جێ بە جێ کردنی یاسا لاوازەو دادپەروەرانە نیە لەنێوان بەرپرس و فەرمانبەرێکی ئاسایی.
هەروەها نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە ئەگەر بێت و لە فرۆکەخانە کەل و پەلی ماوەبەسەرچوو یان ماددەی هۆشبەر ڕێگەی پێ بدرێت بێتە ناوەوە ئەوا ئەو کەسەی ڕێگەی بەو کارە داوە بە تاوانی کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو سزا دەدرێت نەک وەرگرتنی بەرتیل.
وەنموونەیەکی تر باسی لە ئافرەتێک کرد لە سەردەمی پێغەمبەر(د.خ) کە خاوەن ناوبانگ و عەشیرەت بوو دزی کردبوو هێنایانە لای پێغەمبەر(د.خ)  کە لێ ی خۆشبێت بەڵام لە وەڵام دا پێغەمبەر(د.خ)  ووتی ئەگەر کچی منیش بێت دزی بکات دەستی دەبڕم .
بەشێک لە ئامادەبووان پێ یان باشبوو یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی چارەسەری وەرگرتنی بەرتیل ئەوەیە کە گۆڕانکاری لە پۆستەکان بکرێت ئەگەر کەسێک لە شوێنێک سەرکەوتوو بوو ئەوا با لە شوێنێکی تر سوودی لێ ببینن ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت ئەوا با کەسێکی شیاو لو شوێنی دابنێن. هەروەها باسیان لەوە کرد کە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نیەو کەسانێک سزا نادرێن لەسەر کەیسی گەورەی گەندەڵی بۆیە پێویستە دەسەڵاتی دادوەری بێلایەن بکرێت. لە وەڵامدا  ( د.محمد ڕێکانی)  ووتی: راستە باس لەسەروەری یاسا دەکرێت بەڵام لە ئەرزی واقیعدا جێبەجێ ناکرێت. وە باس لەوە کرا کە گەندەڵی لە نێوان خەڵک و حکومەت تێکەڵکێش بووە پێویستە لە پەروەردەوە دەست پێبکەین و نەوەیەک پەروەردە بکەین کە هۆشیاریان هەبێت لەسەر سزاکانی گەندەڵی و دوورکەوتنەوە لێی. جگە لەوانەش باسیان لەوەکرد کە ئەگەر بەرپرس نەیتوانی چارەسەری گەندەڵی بکات یان رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بێتەوەو بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێ پێویستە دەست لە کار بکێشێتەوەو ببێتە فەرمانبەرێکی ئاسایی.
لەدەرئەنجامدا: بە گشتی باس لە هۆشیاری فەرمانبەر کرا لە وەرگرتنی بەرتیل و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی کە پێویستە نیازپاکی و رۆشنبیری لە ناخی هەر تاکێکدا بوونی هەبێت تاوەکو بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوەو دەستنیشانی کەم و کوڕیەکان بکرێت.
لە کۆتاییدا بەرپرسی سیمینارەکە شێوازی هەواڵدانی خستەڕوو بۆ بەشداربووان کە دەتوانن بە بەردەوامی پەیوەندی بکەن بە دەستەی دەسپاکی لە ڕێگای هێڵی گەرم کە پێکهاتووە لە ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵ.


  ....................................................................................................................

 

 ئەنجامدانی سیمینار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی  باجەکان و خانووبەرەی میری) 

    ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٤/١٠/٢٠١٦) کاتژمێر (١٢:٣٠) بەشەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بەناونیشانی (من دژی بەرتیلم) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل کە لەلایەن د.محمد رێکانی پێشکەشکرا.
تیایدا دامەزراوەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی  باجەکان و خانووبەرەی میری بەشداربوون لەوانە:
١/ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی هەولێر/١
٢/ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی هەولێر/٢
٣/ بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی هەولێر/١
٤/ بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی هەولێر/٢
٥/ بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی هەولێر/٣
٦/ بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی هەولێر/ عەنکاوە
٧/ بەڕێوەبەرایەتی دەرامەتی کۆمپانیاکان/ هەولێر
٨/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانووبەرەی میری.
ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی فەرمانبەران سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی وەرگرتنی بەرتیل و کەم کردنەوەی ئاستی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن فەرمانبەرانەوە. بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش بابەتی دژە بەرتیلی بە گرینگ وەسفکرد وە باسی ئەوەی کرد کە پێویستە پێشگرتن بکرێت لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی وەرگرتنی بەرتیل وە هۆشیاریمان هەبێت لەسەر بابەتەکە پێش ئەوەی کارەکە ئەنجام بدەین، وەرگرتنی بەرتیلی بە فراوانترین تاوان لەبواری گەندەڵی وەسف کرد.
وانەبێژی سیمینارەکە چەند بابەتێکی گرینگی وروژاند لە بواری بەرتیل.
ئامادەبووانی سیمینارەکە چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو لەوانە:
١/ جیاکردنەوەی فەرمانبەری دڵسۆزو پاک لە فەرمانبەری بەرتیل خۆر ئەویش بە ڕێگای پێدانی پاداشت و ڕێزوسوپاس و پلە بەرزکردنەوە بە پێی دڵسۆزی بۆ کارەکەی.
٢/ دانانی یاسای تۆکمەو دوور لە هەر سانسۆرێک وە دانانی ڕێنمایی ڕوون و ئاسان لە جێبەجێکردن دوور لە ئاستەنگ ئەگەر ئەمانە دانران ئەوکاتە فەرمانبەر پابەند دەبێت پێیەوە بەڕێژەیەکی زۆر بەرتیل کەم دەبێتەوە.
٣/ گرینگی دان بە هۆکار نەوەک ئەنجام لە بابەتی بەرتیل چونکە لە ڕێگای هۆکارەوە دەتوانرێت بەرتیل بنبڕبکرێت.
وە پێیان وابوو بەرتیل لە فەرمانبەری ئاستی خوارەوە دەست پێدەکات ودواتر دەگوازرێتەوە بۆ ئاستی سەروو، پێشنیاری دانانی سیستەمێکی باجی باشیان کرد بۆ ئەوەی داواکار نەتوانێت خۆدزینەوە لە باج بکات واتە بڕگەو ماددەو جۆری باجەکانیان بە ڕوون بکرێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت لە بەرامبەر چی باج دەدات تاوەکو داواکار خۆی بێت باجەکە بدات ئەویش لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە.
لە دەرئەنجامدا/ بە گشتی ئامادەبووان پێشنیاری هەڵواسینی شێوازەکانی پەیوەندی کردنیان کرد بە دەستەی دەسپاکی کرد لە لەوحەی ڕاگەیاندنی هەموو فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان هەڵواسرابێ. . شایەنی باسە لە کۆتاییدا مامۆستای سیمینارەکە شێوازی هەواڵدانی خستەڕوو بۆ ئامادەبووان کە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە دەستەی دەسپاکی لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆن و ئیمێڵ.



  ....................................................................................................................